لە درێژەی کۆمەک وهاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئاوارەکانی شارۆچکەی تەلەعفەر لە کەمپی بەحرکە دەزگای روانگە ئەمرۆش بڕێکی زۆری دیکەی کۆمەک و هاوکاری بەسەر ئاوارەکان دابەشکرد.
بەرواری ٩/٧/٢٠١٤ دەزگای روانگە بڕێکی زۆری لە خواردن و خواردنەوە و شیری منداڵان و دایبی و پێداویستی ئافرەتانی بەسەر ئاوارەکانی شارۆچکەی تەلەعفەر دابەشکرد کە بەهۆی فشار و خراپی بارودۆخی ناوچەکەیان رویان لە هەرێمی کوردستان کرد و لە کەمپی بەحرکە نزیک شاری هەولێر نیشتەجێکراون.