ئەمڕۆ بەرواری ٢٦/٦/٢٠١٤ دەزگای روانگە بڕێکی زۆر خواردن و خواردنەوە و چەندین كه‌ره‌سته‌ی پێویستی وەک هاوکارییەکی مرۆیی گەیاندە ئاوارەکانی قەزای حەمدانیە كه له دوێنی شه‌وه‌وه به‌هۆی تۆپبارانكردنی شارۆچكه‌كه‌وه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ئاواره‌بوونه و روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه. ئه‌م ئاوارانه كه زۆربه‌یان مه‌سیحین و هه‌زاران خێزان ده‌بن، ئێسته لە قوتابخانەکان و هۆڵە گشییەکانی شارۆچكه‌ی عەنکاوە نیشتەجێ بوونە و هه‌ندێكی دیكه‌شیان له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه داڵده دراون.
ده‌زگای روانگه دوای ناردنی تیمێك بۆ زانین و هه‌ڵسه‌نگاندنی پێداویستییه‌كانیان” توانی خواردن و خواردنه‌وه بۆ 1500 كه‌س دابین بكات، هه‌روه‌ها چه‌ندین تورمزی ئاو و رێژه‌یه‌كی زۆر پێداویستیی دیكه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكات.
به‌پێی وته‌ی كاربه‌ده‌سته‌كانیش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ رێژه‌یه‌كی زۆرتری ئه‌و ئاوارانه بگه‌نه شاری هه‌ولێر. ده‌زگای روانگه‌ش بۆ هاوكاری و به‌هاناوه‌چوونیان له ئاماده‌باشیی ته‌واودایه