خوێندکارانی زانکۆ دوای تەواوکردنی خوێندنیان هەوڵدەدەن کار بدۆزنەوە و دەستبەکاربن. ئامادەکردنی ئەو خوێندکارانە بۆ بازاڕی کاری کوردستان و ئاشناکردنیان بە شیواز و ژینگەی کار زۆر گرنگن.
بەرواری ١٦ی نیسانی ٢٠١٧ دەزگای روانگە بە هاوکاری سەنتەری گەشەپێدانی کار لە زانکۆی سۆران بەشداریکرد لە راهێنانی خوێندکارانی زانکۆکە تاوەکو شارەزایی و کارامەیی پێویست پەیدابکەن لە دۆزینەوەی کار و بەردەوامبوون لە کاردا بەسەرکەوتوویی.
راهێنانەکە لەلایەن سەنتەری گەشەپێدانی کار ( کە ناوەندێکی زانکۆی سۆرانە) سازکرابوون. تیمێك لە راهێنەرانی دەزگای روانگە بەمەبەستی راهێنان بە خوێندکارەکان لە چوارچێوەی بابەتی راهێنانەکە سەردانی زانکۆیان کرد بۆ راهێنانی خوێندکارانی بەشداربوو. شانۆ ئیبراهیم، راهێنەر لە دەزگای روانگە گوتی '' راهێنانەکان لە چوارجێوەی ژینگەی کار و بنیادنانیبازرگانی بچووك بوون بە تایبەتی بابەتەکانی وەکو شارەزایی و ستراتیژی دامەزراندنی بازرگانی بچوك، هەلسوکەوتی کارمەند، ستراتیژی بۆ سەرکەوتووبوون لە شوێنی کار، تێگەیشتن لە کارخواز و خاوەنکار و سەرکەوتووبوون لە پێشبڕکێی کار لە بازاردا"
تیمی دەزگای روانگە جیا لە راهێنانی خوێندکاران، بەشداریانکرد لەئەنجامدانی چەند چالاکیەک بە ئامانجی بەرزکردنەوەی توانای بەشداربووان و بەرەوپێشچوون لە ژینگەی کاردا.
لە راهێنانەکەدا زیاتر لە ٦٠ خوێندکار بەشداریانکرد کە لە خوێندکارانی کۆلێژ و بەشە جۆراو جۆرەکانی زانکۆی سۆران بوون. هەروەها راهێنانەکە لەلایەن IREX Iraq Higher Education کۆمەککراوە و لەلایەن باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق پشتگیری دەکرێت.