هه‌ولێر، كوردستان (16ی تشرینی دووه‌م ی 2017) ده‌زگای روانگه له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی فورسه و بانگهێشتی بیرۆكه‌ی كار و بازرگانی - به هاوبه‌شیی رێكخراوی COSV و پاڵپشتی دارایی یه‌كێتی ئه‌وروپی – دوا ده بیرۆكه‌ی كار و بازرگانی گه‌یشتوو به قۆناغی كۆتایی، راده‌گه‌یه‌نێت. بانگهێشتی بیرۆكه‌ی كار‌و بازرگانی تایبه‌ت بوو به بواری میدیا، به ئامانجی بره‌ودان به گه‌شه‌ی به‌رده‌وام و گشتگیر له هه‌رێمی كوردستان – عیراق.
چالاكیه‌كانی (پرۆژه بچوكه‌كانی گوزه‌ران له فورسه) له 21 ی ئه‌یلول ی 2017 ده‌ستی پێكرد، به ئامانجی فه‌راهه‌مكردنی هه‌لی زیاتر تایبه‌ت به بیرۆكه‌ی كار و بازرگانی له‌ناو چینی گه‌نجان (له هه‌رسێ كۆمه‌ڵگه‌ی ناوخۆ و ئاواره و په‌نابه‌ر) له هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی (هه‌رێمی كوردستان - عیراق). كاوه ئیسماعیل غه‌فور، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژه‌كان له ده‌زگای روانگه كه له‌هه‌مان كات رێكخه‌ری پڕۆژه‌ی فورسه‌یه، وتی: (یه‌كێك له ئامانجه‌كانی هاوبه‌شیی نێوان رێكخراوی COSV و ده‌زگای روانگه بریتی بوو له خزمه‌تی گه‌نجان و فه‌راهه‌مكردنی رێچكه‌یه‌كیتر بۆ ده‌ستپێكردنی كاری تایبه‌ت به خۆیان. به خۆشحاڵیه‌وه، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له بیرۆكه‌ی كار و بازرگانی به‌نرخ پێشكه‌شكران، كه بوه‌هۆی دروستبوونی ركابه‌ریه‌كی به‌هێز له پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن.)
تاوه‌كو 31ی تشرینی یه‌كه‌م، كه واده‌ی كۆتایی پێشكه‌شكردنی بیرۆكه‌كان بوو، 161 بیرۆكه كۆكرانه‌وه. دواتر، لیژنه‌یه‌ك كه پێكهاتبوو له شه‌ش ئه‌ندام (سێ ئه‌ندام له COSV و ئه‌ندامێك له ده‌زگای روانگه و دوو ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ كه شاره‌زای بواری میدیان، سه‌لوان زه‌یتۆ و خدر دۆملی) ته‌واوی بیرۆكه‌كانیان هه‌ڵسه‌نگاند. دوای چه‌ند قۆناغێك، باشترین 20 بیرۆكه جیاكرانه‌وه، ئه‌مه‌ش به ره‌چاوكردنی پێوه‌ری ره‌خساندنی هه‌لی كار و به‌رده‌وامیی و بودجه‌ی جێبه‌جێكردنی بیرۆكه‌كه. سه‌لوان زه‌یتۆ، كه شاره‌زای بواری میدیایه و یه‌كێكه له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه، ووتی: (زۆر له‌و بیرۆكانه‌ی پێشكه‌شكران، بۆ تێكه‌ڵكردنی كار‌و بازرگانی به میدیا، به‌پێی ستراتیجیه‌تێكی كاریگه‌ر بونیاتنرابوون.)
پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن به هه‌ڵبژاردنی 10 باشترین بیرۆكه‌ی پێشكه‌شكراو كۆتایی هات. خاوه‌نی ئه‌و بیرۆكانه به‌شداری ده‌كه‌ن له پرۆگرامێكی تواناسازیی كه له‌لایه‌ن ده‌زگای روانگه‌وه له 26ی تشرینی یه‌كه‌م تاوه‌كو 6ی كانونی یه‌كه‌م، رێكده‌خرێت. راهێنانه‌كه زانیاری وورد له بواری په‌ره‌پێدانی كار، بازارگه‌ریی، په‌یوه‌ندی، كارگێریی پرۆژه به به‌شداربوان ده‌به‌خشێت. پرۆژه‌ی فورسه تاوه‌كو 31ی كانونی یه‌كه‌می 2017 به‌رده‌وام ده‌بێت. له كۆتاییدا، هه‌ر یه‌كێك له چوار بیرۆكه‌ی هه‌ڵبژێردراو بڕی تاوه‌كو 15000 یۆرۆ وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش وه‌كو پاڵپشتیی دارایی بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كه. بۆ مسۆگه‌ركردنی به‌رده‌وامیی پرۆژه‌كه و وه‌كو پاڵپشتیی راوێژكاریی، ده‌زگای روانگه بۆ ماوه‌ی 4 مانگ چاودێریی پرۆژه‌كان ده‌كات.
ورده‌كاریی 10 بیرۆكه هه‌ڵبژێردراوه‌كه بریتین له:
1.ناوی خاوه‌ن پڕۆژه: زانا مه‌حمود ئه‌حمه‌د
پوخته‌ی بیرۆكه: دروستكردنی سۆفتوێرێك له بواری میدیای ژماره‌یی، ئه‌مه‌ش بۆ به‌ڕێوه‌بردن و رێكخشتنی سه‌كۆكانی كار له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به مه‌به‌ستی زیاتر گه‌یشتن به خه‌ڵك و زیادكردنی فرۆشتن.
ناوی خاوه‌ن پڕۆژه: زاگرۆس عه‌زیز ته‌ها
پوخته‌ی بیرۆكه: كردنه‌وه‌ی ستۆدیۆی ده‌نگی بۆ کاری دۆبلاژ و بەرهەمهێنانی فلیم و ریکلامی بازرگانی..ئامانج لێی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگا و ئاشناكردنیان به كه‌لتوری جیاوازی وڵاتان و ئاستی زانست و زانیاری و فلیمە جیهانیەکان.
ناوی خاوه‌ن پڕۆژه: هێرش یوسف ئیسماعیل
پوخته‌ی بیرۆكه: پرۆژه‌كه بریتیه له پێشكه‌شكردنی ژماره‌یه‌ك ئه‌ڵقه‌ی ته‌له‌فزیۆنی به مه‌به‌ستی فێركردنی گه‌نجان كه چۆن كار و بازرگانی تایبه‌ت به خۆیان ده‌ستپێده‌كه‌ن.
ناوی خاوه‌ن پڕۆژه: ساری عبدالله نه‌جیب
پوخته‌ی بیرۆكه: دروستكردنی كتێبی ده‌نگی و تۆماركردنی كتێبی كوردی بۆ گوێگرتن. ده‌كرێ وتار، گێڕانه‌وه یاخود كتێبی كورتكراوه بێ.
ناوی خاوه‌ن پڕۆژه: شه‌هله عبدالله كاكه‌سور
پوخته‌ی بیرۆكه: فرۆشتنی كاری ده‌ستی له ئه‌نته‌رنێت، به جۆرێك كه ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان له‌لایه‌ن ئاواره و خه‌ڵكی كه‌مده‌رامه‌ته‌وه دروستكرابن، یان ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌به‌خشرێن، بۆ ئه‌وه‌ی له وێبسایته‌كه بفرۆشرێن. به گشتی، داهاتی فرۆشتنه‌كه بۆ خودی ئاواره و كه‌مده‌رامه‌ته‌كان ده‌بێت.
ناوی خاوه‌ن پڕۆژه: ئالان داوودی
پوخته‌ی بیرۆكه: دروستكردنی پۆرتاڵێكی ژماره‌یی به‌ناوی iKurdistan بۆ بره‌ودان به به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان و خاوه‌نكاران له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی پۆرتاڵه‌كه و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
ناوی خاوه‌ن پڕۆژه: رێكخراوی DOCD
پوخته‌ی بیرۆكه: دروستكردنی كه‌ناڵێكی ناوخۆیی بۆ ئاواره و په‌نابه‌ر و خه‌ڵكی ناوخۆ. كه‌ناڵه‌كه تایبه‌ت ده‌بێ به هه‌ستی پێكه‌وه‌ژیان و بواری مرۆیی و په‌ره‌سه‌ندن، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ئاواره‌كان و رێكخراوه‌كان و كۆمه‌ڵگه به‌یه‌كتر.
ناوی خاوه‌ن پڕۆژه: ده‌زگای شلاما
پوخته‌ی بیرۆكه: كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵێكی رادیۆ به مه‌به‌ستی ره‌خساندنی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان و فه‌راهه‌مكردنی سه‌كۆیه‌ك بۆیان بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نی هونه‌ریی خۆیان ده‌رببڕن و گه‌نجانی ئیتنیك وئاین و بیروباوه‌ڕی جیا به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه. كه‌ناڵه‌كه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی قوتابیانی كلدۆ ئاشوری له ئه‌لقۆش ده‌كرێته‌وه.
ناوی خاوه‌ن پڕۆژه: ماجد شه‌ره‌ف
پوخته‌ی بیرۆكه: فراوانكردنی وێبسایتێك بۆ رێبه‌ریی دكتۆرانی كوردستان و عیراق به‌ناوی tabibiraq.com. ئه‌مه‌ش به زیادكردنی ژماره‌ی دكتۆران له رێبه‌ره‌كه و زیادكردنی شاره‌كانیتری عیراق و زیادكردنی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك، هه‌روه‌ها دروستكردنی ئه‌پلیكه‌یشنێك بۆ ئه‌ندرۆید و ئای ئۆ ئێس بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی سایته‌كه بۆ زیاترین ژماره‌ی پێویست له خه‌ڵك.
ناوی خاوه‌ن پڕۆژه: رێشان حه‌مۆ
پوخته‌ی بیرۆكه: هۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا له رێگه‌ی پرۆگرامێكی گاڵته‌ئامێز (ره‌خنه‌ی كۆمیدی) له‌ژێر ناوی (رێشانیزم) كه له ئێستادا به‌رده‌وامه و كاریگه‌ریه‌كی باشی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا هه‌یه.