عبدالسلام مدنی خەڵاتى شێخ عیسا بن عەلی ئال خەلیفەى بۆ کاری خۆبەخشى بەدەستهێنا

لاوان | 26/9/2024
AbdulSalam Medeni Receives the Sheikh Isa bin Ali Al Khalifa Award for Voluntary Work 2024

شانشینى بەحرەین 2024 - لەرێورەسمێکى شایستە و وەک نوێنەر و هەڵبژێردراوى ووڵاتى عێڕاق و هەرێمى کوردستان، بەرێز، عبدالسلام مدنی بەرێوەبەرى گشتى دەزگاى روانگە، خەڵاتی جەنابی شێخ عیسا بن عەلی ئال خەلیفەى بۆ کاری رێکخراوەیی و خۆبەخشى بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بەدەستهێنا. ئەمەش لەپاى ئەو خزمەتە بەرچاوەى جەنابیان لە بوارى سەرکردایەتى و رێکخروەیی و خۆبەخشى لەئاستى عێراق و هەرێمى کوردستان و رۆژهەڵاتى ناوەراست.
 

خەڵاتی جەنابی شێخ عیسا بن عەلی ئال خەلیفە خەڵاتێکى ساڵأنەیە و ساڵانە لە ووڵاتى بەحرەین بۆ  ئەو کەسانە پێشکەش دەکرێت بەنوێنەرایەتى ووڵاتەکانیان کە کاریگەرترین کەسەکانن لە بوارە جیاجیاکانى کارى مرۆیی و رێکخراوەیی و خۆبەخشى لە رۆژهەڵاتى ناوەراست

بەرێوەبەرى گشتى دەزگاى روانگە لەمیانى وەرگرتنى خەڵاتەکە رایگەیاند کە شانازی بە وەرگرتنی ئەم خەڵاتە دەکات و ئاماژەی بەوەدا کە خەڵاتەکە وەک پاڵنەرێک دەبێت بۆ بەردەوامبوون لە بەدواداچوونی گەشەپێدانی بەردەوام و خزمەتکردنی کۆمەڵگەى عێراق و کوردستان و پەروەردەکردنی ڕۆحی خۆبەخشی و هاوکاری لە نێوان تاک و ڕێکخراوەکاندا.