شاندێکی داد و کاروباری ناوخۆی شانشینی بەریتانیا سەردانی دەزگای روانگەیان کرد

لاوان | 28/1/2025
British Justice and Home Affairs Delegation Visit Rwanga Foundation

  ٢٠٢٥/١/٢٨ هەولێر

شاندێکی داد و کاروباری ناوخۆی شانشینی بەریتانیا سەردانی دەزگای روانگەیان کرد 

لە هەنگاوێکی گرنگ بۆ پەرەپێدانی لاوان و کەیسی گەڕاوەکان، شاندێکی داد و کاروباری ناوخۆی بەریتانیا کە پێکهاتبوون لە ڕاوێژکاری داد و کاروباری ناوخۆ (ئێل گریفین) و بەرپرسی سیاسەت (لەیال ئەلتاهی) سەردانی دەزگای روانگەیان کرد.

هەردوولا جەختیان کردەوە لەسەر دۆزینەوەی دەستپێشخەرییە هاوبەشەکان بۆ پشتگیریکردنی لاوانی گەڕاوە بۆ کوردستان و عێراق، بە تیشک خستنە سەر پەرەپێدانی تواناکانیان لە ڕێگەی پڕۆژەی کاریگەر بۆ دووبارە شیاندنەوەیان بە کۆمەڵگە. ئەم هاوبەشییانە ئامانجیان چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەیە کە لاوانی گەڕاوە ڕووبەڕووی دەبنەوە و دروستکردنی دەرفەتە بۆ داهاتوویان و دووبارە شیاندنەوەیان لەناو کۆمەڵگە.


 

 دەربارەى دەزگاى روانگە

دەزگای روانگە دەزگایەکی ناحکومییە و کۆششدەکات بۆ هێنانەدی جیهانێک کە هەموو تاکێک دەستیبگات بە پەروەردەیەکی جۆری. هەروەها ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەدان بە توانا و داڕشتنی نەخشەسازی پەیڕەوە، تاوەکو دڵنیابێت لە بەشداری کردنی هەموو کەسێک لە پەروەردەیەکی تەندروست، لە هەمانکاتیشدا گەشە بە بواری فراوانی پەروەردە دەدات لە جیهان بەگشتی و کوردستان و عێراق بەتایبەتی.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
07508693039