لە بەرواری ٦ی١٠ی ٢٠٢٠، پرۆژەی کۆرەنتینەی ئەندازیای بە هاوکاری دەزگای روانگە هەستا بە ئەنجامدانی خولێکی تایبەت بە دیزاینی سۆلار ئینێرجی.
خولەکە لە سلێمانی لە هۆڵی سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی بەڕێوەچوو و لە لایەن بڵند باوەجان- ڕاهێنەر لە بواری سیستەمی وزەی خۆر پێشکەش کرا. خولەکە بە شێوەیەکی بێ بەرامبەر بۆ هەمووان بەڕێوەچوو و لە خولەکەدا زیاتر لە ٢٠ فێرخوازی بەشە جیاوازەکانی کۆلێژی ئەندازیاری بەشداریان کرد.
لە خولەکەدا بە وردی باس لە شێوازی کارکردن و دیزاینکردنی سۆلار ئینێرجی بۆ فێرخوازان کرا. خولەکە ئەم بابەتانەی لەخۆ دەگرتەوە:
١. میثۆدۆلۆجی سۆلار ئینێرجی
٢. شێوازی کارکردنی سۆلار ئینێرجی
٣. شێوازی پێکەوەبەستنی بەشەکانی سۆلار پانێل
٤. کێشەکانی سۆلار ئینێرجی
٥. دیزاینی سۆلار بۆ خانویەکی 200 م^2
٦. دیزاینی سۆلار بۆ باخێکی تەواو
٧. دیزاینی سۆلار بۆ مزەخەی ئاو
شایەنی باسە کە راهێنەر بڵند باوەجان پێشتر لە خولی (راهێنانی راهێنەران) بەشداربووە کە لە لایەن دەزگای روانگەوە رێکخرا و پێشکەش کرا.