دەزگای ڕوانگە بەداخەوە ڕایدەگەیەنێت كه گۆرانیبێژی ئەمریکی ئەیکۆن لەبەر چەند هۆکارێکی تایبەت بەخۆی ناتوانێت بێتە کوردستان و بەشداری له‌و کۆنسێرته خێرخوازییه‌دا بكات کە لەلایەن دەزگای ڕوانگه‌وه بەمەبەستی هاوکاری و کۆمەک کۆکردنەوە بۆ کەسانی هەژار و لێقەوماو ڕێك ده‌خرێت.
گه‌رچی کۆنسێرتەکە بۆ کۆتایی خولی تۆپی پێی ڕاپەرین ساز کرابوو، بەڵام کۆنسێرتەکە بەردەوامی دەبێت و لە بری ئەیکۆن چەند هونەرمەندێکی دیکەی ناوداری ئەمریکی ئامادەی کۆنسێرتەکە دەبن و ناوەکانیشیان ئاشکرا ناکرێن و تا بەرواری ئەنجامدانی کۆنسێرتەکە وەک سوپرایزێک بۆ خەڵکی کوردستان دەهێڵدرێته‌وه. . داهاتی بۆنەکەش بۆ ئەوکەسانە ته‌رخان ده‌كرێت کە بوونەتە قوربانیی ئەو توندوتیژییەی کە ڕووبه‌ڕووی ناوچەکە بووه‌ته‌وه.
بەو هیوایەین کە ئەم بۆنەیە بتوانێت ئاشتی و ئارامی لەگەڵ خۆیدا بۆ تەواوی کۆمەلگە و بەتایبەتی بۆ ئەوکەسانە بهێنێت کە بوونەتە قوربانی.
ده‌زگای ڕوانگه رۆڵێكی چالاكی له كۆمه‌ككردنی ئه‌و كه‌سانه‌دا بینیوه كه به‌هۆی كاره‌ساتی مرۆیی لێیان قه‌وماوه. هیوا خوازیشه كه ئه‌م كۆنسێرته بتوانێت ببێته هۆكارێك بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی زیاتری خه‌ڵك له پێناو كۆمه‌ك به‌خشین به كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی و بێده‌ره‌تان.