ده‌زگای ڕوانگه به‌رواری 13/3/ 2015 له یاریگه‌ی فره‌نسۆ حه‌ریریدا ڕێوڕه‌سمی خولی وه‌رزشیی ڕاپه‌ڕینی به‌ڕێوه‌برد.
له سه‌ره‌تای خوله‌كه‌دا هه‌ردوو تیپی خانه‌قینی گه‌رمیان و چیای سلێمانی كه‌وتنه به‌رانبه‌ر یه‌كتر و تیپی چیای سلێمانی به لێدانی په‌نه‌ڵتی توانی ببێته براوه‌ی خولی ڕاپه‌ڕین و جامی خوله‌كه بۆ ساڵی 2015 به‌ده‌ست بێنێ.
له په‌راوێزی خوله‌كه‌شدا نمایشی مۆتۆڕسایكیل له لایه‌ن سێ مۆتۆڕسواری بیانییه‌وه ئه‌نجام درا و له نمایشێكی زۆر داهێنه‌رانه‌دا جه‌ماوه‌ره وه‌رزشییه‌كه‌یان سه‌رسامكرد.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا سوپه‌رستاری ئه‌مریكی نێلی و هونه‌رمه‌ندی به‌شداربووی به‌رنامه‌ی ئه‌ره‌ب ئایدل عه‌مار ئه‌لكوفی له دوو كۆنسێرتی گۆرانیدا ڕێوڕه‌سمه‌كه‌یان ره‌نگینتركرد.
داهاتی دوو كۆنسێرته‌كه‌ش بۆ خانه‌واده‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه ته‌رخان ده‌كرێت كه له شه‌ڕی دژ به داعشدا شه‌هید بوون.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بگوترێ كه ئه‌مه چواره‌مین خولی ڕاپه‌ڕینه كه 52 تیپی میللی له شاره‌كانی وه‌ك هه‌ولێر و كه‌ركوك و دهۆك و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ڕانیه و سۆران به‌شدارییان تیادا كردووه و 1040 هه‌زار و چل وه‌رزشوان لێی سوودمه‌ند بوون.
ئامانجی ده‌زگای ڕوانگه له خولی وه‌رزشیی ڕاپه‌ڕیندا هاندانی گه‌نجانی وه‌رزشوانی تیپه میلییه‌كانه بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر په‌ره به‌خۆیان بده‌ن و بتوانن له ڕێگه‌ی وه‌رزشه‌كه‌یانه‌وه خزمه‌تی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن.