دەزگای ڕوانگە بەشداری پێشەنگەی کار دەکات لە شاری دهۆک

لاوان | 6/5/2015
Rwanga attends job fair, emphasizes capacity building for Youth

بەمەبەستی  هاوکاری و رەخساندنی هەلی کار بۆ لاوانی کوردستان دەزگای ڕوانگە بەشداری پیشەنگەی کار دەکات لە شاری دهۆک.

بەرواری ٥ی ئایاری ٢٠١٥ دەزگای ڕوانگە بەمەبەستی هاوکاری لاوانی کوردستان بۆ دۆزینەوەی کار لە کۆمپانیا و رێکخراو و کەرتی تایبەردا، بەشداری پێشەنگەی کار کرد لە شاری دهۆک کە لەلایەن زانکۆی دهۆک و رێکخراوی(ئای ئار ئی ئێکس ) زهم

رێکخرابوو.

دیاردەی بێکاری بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک دەبێت رووبەرووی هاوڵاتیانی کوردستان بەگشتی و لاوان بەتایبەتی بۆتەوە و تووشی ئاستەنگی ژیان و گوزەرانی کردوون. دەزگای روانگە بەمەبەستی رەخساندنی هەلی کارو گەشەپێدانی توانای لاوان بۆ دۆزینەوەی کار و بەردەوامییەت بە کارەکانیان لە رووی پیشەگەرییەوە  بەڵێنی ریکخستنی چەند خولێکی بە خۆرایی دا بۆلاوان بۆ ئەوەی بتوانن گەشە بە توانا و بەهرەکانیان بدەن و بە شێوازێکی ئاسان لە کەرتی تایبەتدا کاریان دەستبکەوێت و تەنها دەزگا و نوسینگەکانی حکومەت نەبێتە چاوتێبرینیان بۆ دۆزینەوەی کار.

هەر لە پێشنەگەکەدا دەزگای ڕوانگە ووتارێکی سەبارەت بە دۆخی ئێستای لاوان و دیاردەی بێکاری و رەخساندنی هەلی کار لە لە کەرتی تایبەت و کار کردن شان بەشانی کارمەندە بیانییەکان پێشکەش کرد و گرنگی پێدانی لاوانی بە ئەرکێکی مرۆیی و نەتەوەیی ناوزەند کرد بەتایبەت لە دۆخی ئەمرۆی هەرێمی کوردستاندا.

هەر بۆ ئەم مەبەستەش دەزگای ڕوانگە وەک سپۆنسەری سەرەکی لە شاری هەولێر بەشداری لە پیشەنگەی کار دەکات و بەهەمان شێوە چەندین خولی راهێنانی گەشەپێدانی تواناکانی مرۆڤ پێشکەشی لاوان دەکات.