ڕێورەسمی راگەیاندنی براوەکانی پێشبڕکێی خەڵاتەکانی ڕوانگە بۆ ساڵی ٢٠١٥ لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی بە سەرکەوتوویی بە ئەنجام گەیاندرا.
بەرواری ٣/١٢/٢٠٥ دەزگای ڕوانگە ڕێوڕەسمی خەڵاتەکانی ڕوانگەی لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆری لاوان و هونەرمەندان و رۆشنبیران ونوێنەر و کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمی کردستان ساز کرد و تیایدا حەوت لاوی لێهاتووی بە پلەی یەکەم خەڵات کرد.
ئەو بەشانەی کە لاوان بەشداریان تیاداکردبوو لە پێشبرکێیەکەدا بریتیبوون لە ( کورتە فیلم، فۆتۆگرافی، کورتە چیڕۆک، تاکژەنی میوزیک، هونەری ریسایکلین، دەستپێشخەری کار، داهینانی زانستی ).
براوەکانیش بریتییبوون لە( محمد مستەفا محمد لە بەشی کورتە فیلم، رەوێن نەجمەدین سعید لە بەشی فۆتۆگرافی، جوتیار محمد عبداللە لە بەشی کورتە چیڕۆک، رامتین هەماوەند شەوکەت لەبەشی تاکژەنی میوزیک، عبداللە عوسمان رەسوڵ لەبەشی هونەری ریسایکلین، بڕیار سەردار حەمەسەعید لە بەشی دەستپێشخەری کار، ڕێوان ئەحمەد نەجمەدین لە بەشی داهێنانی زانستی ).
تەواوی خەڵاتەکانیش بە دەستی حەوت کەسایەتی لە بوارەکانی هونەر و رۆشنبیری و ئەدەبی بەخشرایە براوەکان هەر وەک ( ناسر حەسەن، خالد سەرکار، گەزیزە عمر، جەبار جەمال غەریب، کوردستان موکریانی، سالار عوسمان، جەلیل زەنگەنە).
هەر لە ڕێوڕەسمەکەدا چەندین نمایشی سەرنج راکێش پێشکەش کرا لەلایەن کاوان مەحمود و گروپەکەی بە ئامێری دەف، کارزان عمر بە وێنەکێشانی خێرا، هەڤەڵ ئیبراهیم بە گووتی چەند گۆرانییەک، سەمای بالێ.
ڕێورەسمی خەلآتەکانی ڕوانگە هاوکات بوو لەگەڵ رۆژی جیهانی خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان و هەر بەم بۆ نەیەشەوە دەزگای ڕوانگە خەڵاتی دوولاوی کورتە باڵای کرد کە بەشێوەیەکی سەرکەتوو بەشداریان کردبوو لە فیلمی کلاسیکۆ و لەگەڵ خوێندنەوەی دووپارچە هۆنراوە لەلایەن خاتو سارا وەک خاوەنپێداویستی تایبەت و دەرچووی بەشی سێیەمی بەشی هۆنراوە بوو لە خەلآتەکانی روانگە بۆ سالی ٢٠١٤.
لە کۆتایی رێورەسمەکەدا ئاپۆڕەی جەماوەر بە گوڕو تینێکی زۆرەوە پیرۆزباییان لە براوەکان دەکرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخواستن و بە ئومێدی بەردەوامی خەڵاتەکانی روانگەوە بوون بۆ شکۆڤەکردن و ئاشکرا کردنی توانا شاراوەکانی لاوان و گەنجانی کوردستان.