دەزگای روانگە پێشانگەی ساڵانەی هەلیکار بۆ هەلیکار ئەنجامدەدات

لاوان | 17/7/2019
Rwanga Foundation Holds a two day Annual International Fair

هەولێر، کوردستان ( ١٥و١٦ی تەمموزی  ٢٠١٩)  دەزگای روانگە بە هاوکاری چەندین  سپۆنسەر پێشانگەی کاری نێودەوڵەتی روانگە فرص ٢٠١٩ بۆ ماوەی دوو رۆژ ئەنجامدا لە  کاتژمێر ١٠ی بەیانی تاوەکو ٦ی ئێوارە لە پیشانگەی نێودەوڵەتی هەولێر لە پارکی سامی  عبدال

رحمن.​

١٦٦ کۆمپانیا و ڕێکخراوى نێوخۆیى و نێودەوڵەتی بەژداری پێشانگەى نێودەوڵەتى کاری روانگە فرص ٢٠١٩ بوون، بۆ ئەوەى لە ڕێگەی خستنەڕووى هەلى کارەکانیان  بتوانن چاویان بە کارخوازان بکەوێـت  و سیڤییەکانیان کۆبکەنەوە و ئەو کەسانەى لەگەڵ داواکارییەکانیاندا دەگونجێن هەڵبژێرن . لە ماوەی پێشانگە ٢ رۆژیەکەدا، کۆمپانیاکان زیاتر لە ٢٢٠٤ هەلی کاربۆ کارخوازان پێشکەش دەکەن.

لە پێشانگەکەدا رێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کونسوڵی گشتی کۆماری ئەڵمانیا و چەندین کەسایەتی سیاسی و دیپلۆمات ئامادەبوون. هەروەها ٢٦ سپۆنسەر لە نێو کۆمپانیاکاندا بوون:

 ( KHOSHNAW GROUP and QAIWAN GROUP) سپۆنسەری ئەڵماس 

 (GK AUTO, KOREK TELECOM, KAR GROUP) سپۆنسەری تیتانیۆم

(AL-HAYAT COMPANY, FASTLINK, KURDNEFT, MOONLINE) سپۆنسەری پلاتینیۆم

(MRF GROUP, PEARL PETROLEUM, DARIN GROUP, ERBIL INT. HOTEL, SCHNEIDER )  سپۆنسەری زێرین .ELECTRIC, SIMA GROUP)  

(AD MEDIA, ALSARD GROUP, AWAMEDICA, CIRCLE EXHIBITION, GEG REKLAM, HEMN GROUP, LEGACY CONSTRUCTION, MELLAT HOLDING, MEDYA DIAGNOSTIC CENTER, VANA GROUP, EDICOO AGENCY(.وەکو سپۆنسەری زێرین

 

هەروەها، هابەشی میدیایی بریتی بوون لە

(RUDAW TV, K24, WAAR TV, AL FALLUJAH TV, NET TV, KURDMAX, DUHOK TV, MARKET WINGS, BUSINESS MAGAZINE, BABYLON MEDIA, ACE CHANNEL , FALCON EYE, MIX FM, M RADIO, HELLA AGENCY(

کۆمپانیاکان لە سەرانسەری ١٤ وڵات بەشداربوون (كوريا ، كوێت ، لوبنان ، ئینگلتەرا ، ئەڵمانیا ، فەرەنسا ، دانیمارک ، سويد ، ئیماڕات ، سويسرا ، ئەمریکا ، کەنەدا ، کوردستان ، عێراق).

پێشانگەی کاری نێودەوڵەتی روانگە فرص ٢٠١٩ بەشێکە لە  پڕۆژەی روانگە فرص کە لەلایەن وەزارەتی فیدڕاڵی ئەڵمانی بۆ هەماهەنگى ئابووری و (BMZ) پاڵپشتى کراوە و بە هەماهەنگى هەردوو Gesellschaft für Internationale Zusammenarbeit (GIZ) GmbH  و دەزگای روانگەوە جێبەجێدەکرێت.