بەمەبەستی هەماهەنگی کردن و هاندانی قوتابیان و گەنجانی زانکۆکان دەزگای روانگە بەشداری پیشانگەی کاری کرد لە زانکۆی ئەمریکی پارێزگای سلێمانی.
بەرواری ٢١/٤/٢٠١٦ دەزگای ڕوانگە بە فەرمی لەلایەن زانکۆی ئەمریکی سلێمانی بانهگهێشت کرا بۆ ئەوەی لە نزیکەوە شیکاری و ئامانجی پرۆژەی روانگە فرص بۆ قوتابیان و گەنجانی زانکۆکە بخاتە بەرچاو، تاوەکو زۆرترین خوێندکار بتوانن سوودمەندبن لە پرۆژەکە و دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی خوێندن لە زانکۆدا ئامادەسازییان هەبێت تاوەکو لە کەرتی تایبەتدا هەلی کاری گونجاو بەدەستبهێنن.
لە رێوڕەسمی بەڕێوەچوونی پیشەنگەکەدا قوتابیان و گەنجان بە تامەزرۆییەکی زۆرەوە روویان لە تیمەکانی ڕوانگە دەکرد بۆ ئەوە بتوانن زۆرترین زانیاری سەبارەت بە پرۆژەی روانگە فرص بەدەستبهێنن و چ بۆ هەلی کار یاخود بەشداری کردنی ئەو راهێنانە بەخۆراییانە بکەن کە لە چوارچێوەی پرۆژەکە بۆ لاوان و قوتابیان دەستەبەر کراوە.
پرۆژەی ڕوانگە فرص پرۆژەیەکی نێودەوڵەتییە و ئامانجی بەیەک گەیاندنی کارخواز و خاوەنکارە و لەهەمان کاتیشدا بەدەیان راهێنانی گەشەپێدانی توانا مرۆییەکان بە شێوازی مەیدانی و ئینتەرنیتی لەخۆ دەگرێت و بۆیەکەمینجاریش لە ساڵی ٢٠١٢ لەلایەن مایکرۆسۆفت و رێکخراوی نێودەوڵەتی سلتیک لە ووڵاتی مصر هاتۆتە دامەزراندن و دواتریش لە سالی ٢٠١٣ لەلایەن ریکخراوی USAD
لە سەرتانسەری عێراقدا بەکار خراوە و لەسەرەتای ساڵی ٢٠١٦ لەلایەن دەزگای ڕوانگەوە لە هەرێمی کوردستان و سەرجەم شارو شارۆچکەکانی عێراقدا سەرپەرشتی دەکرێت.