خەڵاتەکانی روانگە بۆ ساڵی ٢٠١٦ راگەیاندرا

لاوان | 11/8/2016
Rwanga Awards 2016 Officially Announced

دەزگای روانگە پرۆژەی خەڵاتەکانی روانگە بۆ ساڵی ٢٠١٦ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە شاری هەولێر بە فەرمی راگەیاند.

بەرواری ١٠ی ئابی ٢٠١٦ لە هۆتێلی نێودەوڵەتی هەولێر لە شاری هەولێر دەزگای ڕوانگە دەستپێکی سێیەمین سالی خەڵاتەکانی روانگە بۆ ساڵی ٢٠١٦ راگەیاند، بە ئامادەبوونی سپۆنسەرەکانی وەک فۆنۆتیک تۆن (ئەلماس) وەک سپۆنسەری سەرەکی، کارفور، هاوکاری گروپ، لێگەسی بۆ بیناسازی، هۆتێلی ریکسۆس، لایف، مۆنۆ ئارت وەک سپۆنسەری زێرین.

لە میانی بەخشینی زانیارییەکان بۆ دەزگای راگەیاندنەکان ووردەکاری و میکانیزیمی بەڕێوەچوونی خەڵاتەکانی ڕوانگە بۆ ساڵی ٢٠١٦ ئەوە خرایە روو کە هەر کەسێک دانیشتووی هەرێمی کوردستان بێت بە هەموو کەمە نەتەوەییەکان و ئاوارەو پەنابەران و تەنانەت ئەو کەسانەی بۆ کاری بازرگانی لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێبوونە مافی بەشداری خەڵاتەکانی روانگە  ٢٠١٦ هەیە. لە هەمان کاتیشدا تیشک خرایە سەر بەڕێوەچوونی رێورەسمی خەڵات کردنی براوەکانی ٢٠١٦ کە لە شاری دهۆک لە بەرواری ٨/١٢/٢٠١٦ بەڕێوە دەچێت.

خەڵاتەکانی ڕوانگە پێشبرکێیەکی هونەری و زانستی و ئەدەبییە کە پێکهاتوە لە هەشت بەش ئەوانیش ( کورتە چیرۆک، فۆتۆگرافی، کورتە فیلم، هونەری ریسایکلین، تاکژەنی میوزیک، وێنەکێشان، داهێنانی زانستی، دەستپیشخەری کار). کە بۆ یەکەمین جار لەلایەن دەزگای ڕوانگەوە لە ساڵی ٢٠١٤ هاتە جێبەجێکردن و چەندین لاوای بەرهەمەند لە سەرتانسەری کوردستان بەشداریان تیادا کرد و رێورەسمی کۆتایش لە ساڵی ٢٠١٤ لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو و لە ساڵی ٢٠١٥ لە شاری سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠١٦ لە شاری دهۆک بەڕێوەدەچێت.