دهزگای روانگه بەمەبەستی بەیەک گەیاندنی کارخواز و خاوەن کار لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕوانگە فرص پیشانگای کاری بەئەنجامگەیاند کە لە کۆی ٣٦ کۆمپانیا و رێکخراوی ناوەخۆیی و نێودەوڵەتیدا ٧٩٥ هەلی کاری خستە بەردەستی چین و توێژەکانی کۆمەلگە بەگشتی و لاوانی دانیشتوی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی.
بەرواری ٢٩ی ئابی ٢٠١٦ لە هۆتێل رۆتانا لە شاری هەولێر دەزگای روانگە ٧٩٥ هەلی کاری هەمەجۆری لە بوارەکانی بیناسازی، نەوت و گاز، راگەیاندن، پەیوەندی، ریکلام، دەرمانسازی ، ئۆتۆمۆبێل، ئەکادیمی و چەندانی تر بەردەست کرد بۆ لاوان و کارخوان.
ئامانجی سهرهكی ئهم پیشانگایه بهیهكگهیاندنی خاوهن كار و كارخوازان بوو، به تایبهتی گهنجان و تازه دهرچوان لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا، بۆ سوود وهرگرتن له یهكتر و گهشهپێدانی تواناكانیان، هەروەها چارەسەرکردنی بەشێک لە کێشەی گەنجان لە رووی بێکارییەوە لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا.
پیشانگایەکی لەم چەشنە بۆ یەکەمین جارە لە هەرێمی کوردستان بەم شێوە بەرفراوانییە دێتە جێبەجێکردن و هاوکات لەگەڵ دابین کردنی ئەو رێژە زۆرەی هەلی کار چەندین راهێنان و سیمینار بۆ گەشەپێدانی توانا مرۆییەکان بۆ گەنجان و بەشداربوان لەلایەن کەسانی پسپۆر و شارەزا لە هەمان رۆژدا بەڕێوەچوو.
پیشانگاکە بە سپۆنسەری هەر یەک لە ( فۆنەتیک تۆن سپۆنسەری سەرەکی ( ئەلماس ) بوو لەگەڵ سپۆنسەرەکانی وەک پلاتینی ( ریکسۆس هۆتێل، لێگەسی بۆ بیناسازی، لایف، هەواوی، پیپسی) سپۆنسەرەکانی زێرین ( روداو، رۆتانا، گی ئی گی، هاما ) سپۆنسەرەکانی زیوی ( بابیلۆن، گروپی هەلەبجە، گروپی هاوکاری، گروپی باشوری کوردستان، ئێلسی وایکیکی ).