گرنگی دان بەتوانای گەنجانی گەنجان لە بواری کار و بازرگانی سەربەخۆ هۆکارێکە بۆ کەمکردمنەوەی رێژەی بێکاری لە نێو کۆمەڵگەدا و لەهەمان کاتیشدا هەنگاوێنە بۆ گەشەپیدانی توانای لاوان لە بواری کەرتی تایبەتدا.
بەرواری ٢٩ی مارس-ی ٢٠١٧، روانگەفرص، یەکێک لە پڕۆژەکانی دەزگای روانگە، بە هاوبەشی لەگەڵ ( IFC ) ئەندامی گروپی بانکی جیهانی, راهێنانی بە ژمارەیەک گەنج و لاوانی پەنابەرکرد لە کەپی دارەشەکران دەرباری تەکنیکی چارەسەرکردنی کێشەکان لەبواری کارو بازرگانیدا بەمەبەستی گەشەپێدان بە تواناکانیان لە بازاردا.
زیاتر لە ١٢٢٠٠ پەنابەر کە بەهۆی تێکچوونی دۆخی سوریا لە کەمپی دارەشەکران لە هەولێر نیشتەجێن، لە ناویاندا بەشێکی زۆر لەگەنج و لاو هەن کە بەهۆی ئاوارەبوونیان نەیانتوانی بەردەوامی بە خوێندنیان بدەن و وازیان لە زانکۆ هێناوە.
ئامانجی راهێنانەکە بریتییبوو لە بەهێزکردنی توانای بەشداربووان تاوەکو بتوانن زانیاری و شارەزایی پێویست بەدەست بهێنن تاوەکو هاوکاریان بێت لە دۆزینەوەی کار. هەروەها سەرنجی راهێنانەکە لەسەر تەکنیکەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان بوو راهێنەر ئاراس موفتی گووتی. '' بڕیارماندا پڕۆگرامێکی تایبەت دروستبکەین بەپێی داواکاری و پێویستی بەشداربووان. تاوەکو بتوانین لەو بوارانەدا بەهێزیانبکەین و هاوکاریان بین تاوەکو بتوانن تەکنیک و رێگەکانی زاڵبوون بەسەر کێشەکان فێربن'' .
راهێنانەکە رۆژێک بەردەوام بوو و ٢١ کەسی دانیشتووی کەمپەکە بەشداریان تێداکرد. بەشداربوانی راهێنانەکە سەرەتا چەند چاوپێکەوتێکیان لەگەڵکراوە تاوەکو پڕۆگرامی راهێنانەکە سەبارەت بەو بابەتانەبێت کە پێویستیانە. پەروین کەمالی تەمەن ٢٦ ساڵ یەکێک لە بەشداروان بە گرنگییەوە باسی لە راهێنانەکە کرد.'' راهێنانەکە زۆرگرنگبوو بۆ ئێمە، فێربووین کە هەمیشە چەندین رێگەچارەهەن نەک تەنیا یەک. هەروەها فێربووم خۆم سنوردار نەکەم تاوەکو بتوانم لە ئاسۆیەکی فراوانتردا لە رێگەچارە بدۆزمەوە''
بەشێکی راهێنانەکە پێکهاتبوو لە چەندین چالاکی جۆراوجۆر کە پەیوەستبوون بە بابەتی راهێنانەکە. جوان عەبدولکەیم-ی تەمەن 28 ساڵ لە قۆناغی کۆتایی زانکۆ دابووە کە لە ئاوارەبووە. '' راهێنانەکە زۆر باش بوو، جیا لەو زانیاریانەی کە فێربووین، راهێنانەکە کەشێکی ئەرێنی و گونجاوی بۆ ئێمە دروستکردبوو تاوەکو بتواننین دوای راهێنانەکە زۆر بە ئەرێنی و هەوڵی زۆرەوە بەدوای چارەسەرەکاندا بگەڕێین''
راهێنانەکە بەشێکبوو لەو رێککەوتننەی نێوای دەزگای روانگە و ( IFC) بەمەبەستی ئەنجامدانی کار و پڕۆژەی هاوبەش لە کوردستاندا بۆ زیاتر پێشخستنی توانای گەنجانی کوردستان و ئاوارەکان. ئای ئێف سی ئەندامی گروپی بانکی نێودەوڵەتییە گەورەترین دامەزراوەی پەرەسەندنی جیهانە.