روانگە فرص راهێنانی بازاڕگێڕی پێشکەش بە كارمەندی کۆمپانیاکان دەکات

لاوان | 26/8/2019
Rwanga Foras Conducts Marketing Training for Private Sector

بەرواری ١٨ی ئابی ٢٠١٩ دەزگای روانگە لە چوارچێوەی پڕۆژەی روانگە فرص ڕاهێنانێکی  تایبەتی سەبارەت بە بازاڕگێڕی بۆ کارمەندانی چەند کۆمپانیایەك ئەنجامدا لە  شارەکانی هەولێر و سلێمانی.

راهێنانەکە بۆ ماوەی ٦ کاتژمێر بەردەوامبوو و تێیدا ١٨ کارمەند لە کۆمپانیای جۆراوجۆر بەشداریان تێداکرد لە هەر یەک لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی.هەروەها ئامانجی سەرەکی ڕاهێنانەکان بریتیبوو لە بەهێز کردنی بازاڕی کار و پەرەپێدان بە تواناکانی کارمەندان و هۆشیارکرنەوەیان لە بواری کارەکانیاندا.

یەکێک لە بەشداربووانی راهێنانەکە باسی لە گرنگی بابەتی راهێنانەکە کرد کە بازاڕگێڕی بوو و گوتی '' ڕاهێنانەکە پڕ زانیاری بە سوود بوو و بابەتەکان بە گشتی نوێ بوون بۆ من.''.

لە راهێنەنەکەدا چەندین چالاکی و گفتوگۆ ئەنجامدرا لە لایەن بەشداربوان بە ئامانجی ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری و بیرۆڕا و هەروەها زیاتر تێگەیشتن لە بابەتەکان.

ڕاهێنانەکە بەشێکە لە پرۆژەی روانگە فرص کە پردێکی پەیوەندییە لە نێوان کارخواز و خاوەنکار. هەروەها لە رێگەی راهێنانی ئۆنلاین و ئۆفلاین خزمەتگوزاری جۆراوجۆر  پێشکەش بە کارخواز و کۆمپانیاکان دەکات.