زمان ناسنامەیە، کولتوورە، مێژووە. دەزگای روانگە رۆژی جیهانی زمانی دایکی بەرز ڕاگرت

کولتوور | 23/2/2025
Language is Identity, Culture, and History: Rwanga Foundation Celebrates International Mother Language Day

دهۆک، هەرێمی کوردستان - ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥

لە رێورەسمێکی تایبەتدا، دەزگای روانگە بە هەماهەنگی لەگەڵ زانکۆی دهۆک رۆژی جیهانی زمانی دایک بەرز راگرت، بە جلی نەتەوەیی و بە روحێکی پێکەوە ژیان.

رێورەسمەکە بە ئامادەبوونی بەڕێزان پارێزگاری دهۆک (د. علی تەتەر ) و سەرۆکی زانکۆی دهۆک ( د. داود سلێمان ئەتروشی ) و لایەنی حکومی و حیزبی و بەرپرسان و نووسەران و رۆشنبیرانی شاری دهۆک بەرێوەچوو.

لە پانێلێکدا دەربارەی "پاراستنی زمانی دایک"، شارەزایانی زمانی کوردی لە هەموو پارچەکانی کوردستانەوە بە وردی تاوتوێی گرنگی پاراستنی زمان و مێژوویان کرد. هەروەها راهێنانی نەوەی داهاتوو لەسەر پارێزگاریکردن لە زمانی دایک و کولتووری نەتەوەکەیان بە تایبەتی باس کرا.

رێورەسمەکە رازاوەتر بوو بە ژەنینی چەند پارچە میوزیکێکی فۆلکلۆری کوردی لەلایەن گروپی میوزیکی روانگە.

دەزگای روانگە لە چوارچێوەی پڕۆژە کولتووریەکانیدا، ئەم هەنگاوانە بە گرنگ دەزانێ بۆ پارێزگاریکردن لە شووناس و ناسنامە و مێژووی نەتەوەیی.

رێورەسمەکە بەم شێوەیە بەڕێوەچوو:

١. دەستپێکردن بە چەند خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان

٢. وتاری بەڕێز سەرۆکی زانکۆی دهۆک (د. علی تەتەر ) سەبارەت بە گرنگی زمانی دایک لە بواری ئەکادیمی و رۆڵی زانکۆ لە پاراستنی

٣. وتاری نوێنەری دەزگای روانگە ( حکمت محمد نوری ) دەربارەی چالاکییەکانی دەزگا لە بواری پاراستنی کولتوور و زمانی کوردی

٤. پێشکەشکردنی چەند پارچە میوزیکێکی فۆلکلۆری کوردی لەلایەن گروپی میوزیکی روانگە

٥. نمایشکردنی ڤیدیۆیەک دەربارەی داهاتووی زمانی کوردی و گرنگی پاراستنی بۆ نەوەکانی داهاتوو

٦. وتاری د.بەختیار سەجادی، شارەزای زمانی کوردی لە رۆژهەڵاتی کوردستان، سەبارەت بە بەرەنگاربوونەوەی هەوڵەکانی تواندنەوەی زمانی کوردی

٧. پانێلی گفتوگۆ لەنێوان شارەزایانی زمانی کوردی لە هەموو پارچەکانی کوردستان سەبارەت بە "پاراستنی زمانی دایک"

 دەربارەى دەزگاى روانگە

دەزگای روانگە دەزگایەکی ناحکومییە و کۆششدەکات بۆ هێنانەدی جیهانێک کە هەموو تاکێک دەستیبگات بە پەروەردەیەکی جۆری. هەروەها ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەدان بە توانا و داڕشتنی نەخشەسازی پەیڕەوە، تاوەکو دڵنیابێت لە بەشداری کردنی هەموو کەسێک لە پەروەردەیەکی تەندروست، لە هەمانکاتیشدا گەشە بە بواری فراوانی پەروەردە دەدات لە جیهان بەگشتی و کوردستان و عێراق بەتایبەتی.

 

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
07508693039