٢٠٢٥/٣/١٤ بەبۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی رابەری شۆڕشی نەتەوەی کورد (مستەفا بارزانی)، بەڕێز (ادریس نێچیرڤان بارزانی) سەرۆک و دامەزرێنەری دەزگای روانگە، بەشداری کرد لە هەڵمەتێکی چاندن لەژێر ناوونیشانی (هەر چاندنێک هیوایەکە) لەگەڵ کۆمەڵێک قوتابی و مامۆستای زانکۆ لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر.
دیدی سەرۆک و دامەزرێنەری دەزگا بە کولتوورکردنی چاندن و ژینگە پارێزییە، هەر ئەم دیدگایە بووەتە هەوێنی جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژەی ژینگەیی لەلایەن دەزگای روانگە لە هەرێمی کوردستان و عێراق.
لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا، ژمارەیەکی زۆر نەمامی جۆراوجۆر چێنران لە باخی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی و پارێزگاریکردن لە سروشتی کوردستان. کولتووری چاندن تەنها کردارێکی ژینگەیی نییە، بەڵکو نیشانەی خۆشەویستیە بۆ نیشتمان و هەنگاوێکە بۆ داهاتوویەکی تەندروستتر.