دەزگای روانگە هەڵمەتی دابەشکردنی ١٧,٥٠٠ سەبەتەی خۆراکی لە هەرێمی کوردستان بە ئەنجام گەیاند

کەسانی لێقەوماو | 29/3/2025
Rwanga Foundation Completes Distribution of 17,500 Food Baskets in the Kurdistan Region

 

٢٩/٣/٢٠٢٥

دەزگای روانگە هەڵمەتی دابەشکردنی ١٧,٥٠٠ سەبەتەی خۆراکی لە هەرێمی کوردستان بە ئەنجام گەیاند

دەزگای روانگە لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا وەک بەشێک لە کار و چالاکییەکانی لە میانی سێکتەری "کەسانی لێقەوماو"، سەرکەوتووانە توانی ١٧,٥٠٠ سەبەتەی خۆراکی دابەش بکات بەسەر ئەو خێزانانەی پێویستیان بە هاوکارییە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان.

لە سەرەتادا پلان وابوو کە ١٦,٠٠٠ سەبەتەی خۆراک دابەش بکرێت، بەڵام بەهۆی زۆری ئەو خێزانانەی کە پێویستیان بە هاوکاری بوو هەروەها هەوڵی دەزگای روانگە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە هیچ خێزانێکی کەم دەرامەت بێبەش نەبێت، ژمارەکە زیادکرا بۆ ١٧,٥٠٠ سەبەتەی خۆراک.

بەڕێز حسن شێخ علاءالدین، بەڕێوەبەری گشتی دەزگای روانگە، رایگەیاند: "ئێمە شانازی دەکەین بە جێبەجێکردنی ئەم هەڵمەتە مرۆییە لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا. ئامانجمان بووە کە دەستمان بگات بە هەموو ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و یارمەتی ئەو خێزانانە بدەین کە پێویستیان بە هاوکارییە."

ناوچەکانی دابەشکردن

هەڵمەتی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک لەم ناوچانەی خوارەوە جێبەجێ کرا:

پارێزگای هەولێر

  • سەنتەری پارێزگای هەولێر

  • ئیدارەی سەربەخۆی سۆران

  • هەریر

  • خەلیفان

  • باڵەکایەتی

پارێزگای سلێمانی

  • سەنتەری پارێزگای سلێمانی

  • بازیان

  • چەمچەماڵ

  • دوکان

  • پێنجوێن

  • پیرەمەگرون

  • سەید سادق

ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان

  • قەزای کفری

  • قەزای دەربەندیخان

  • ناحیەی رزگاری

  • ناحیەی سەرقەڵا-کفری

  • ناحیەی پێباز

  • ناحیەی مەیدان

ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین

  • رانیە

  • قەڵادزێ

پارێزگای دهۆک

  • سەنتەری پارێزگای دهۆک

  • ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ

  • ئاکرێ

  • بەردەڕەش

  • شێخان

  • شنگال

  • دێرەلوک

پارێزگای هەڵەبجە

  • سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە

  • ناحیەی سیروان

  • خورماڵ

  • بیارە

  • تەوێڵە

  • بەمۆ

     

  • پارێزگای کەرکوک

  •  

ناوچەکانی دیکە

  • دیبەگە

  • مەخموور

سەبەتەکە پێکهاتبوو لە:

3 کیسە برنجی 4 کیلۆیی

6 بوتڵ زەیتی رووەکی 1 لیتی

3 قوتوو دۆشاوی تەماتە 830گرام

1 کیسە شەکری 5کیلۆیی

4 کیسە چا 200 گرام

4 کیسە نیسکی 500 گرام

3 کیسە ساوەری 1000گرام

3 کیسە خوێی 750 گرام

4 کیسە فاسوڵیای سپی 500 گرام

پلانی دەزگای روانگە بۆ داهاتوو

دەزگای روانگە پلانی درێژخایەنی هەیە بۆ پەرەپێدانی سێکتەری "کەسانی لێقەوماو" لە تەواوی هەرێمی کوردستان و عێراق. هەروەک چۆن لە رابردوودا هەماهەنگ و دەستپێشخەر بووە بۆ یارمەتیدانی کەسانی لێقەوماو لە تەواوی کارەساتە ژینگەییەکان و کارەساتەکانی جەنگ.

وەک بەشێک لەم پلانە، دەزگای روانگە بەردەوام دەبێت لە:

  • دابینکردنی هاوکارییە بنەڕەتییەکان بۆ خێزانە هەژارەکان

  • جێبەجێکردنی پڕۆژەی فریاگوزاری خێرا لە کاتی روودانی کارەسات

  • پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و پەروەردەیی بۆ ناوچە دوورەدەستەکان

  • دروستکردنی تۆڕێکی بەهێز لە خۆبەخشان بۆ یارمەتیدانی کەسانی پێویست

ئامانجی ئێمە لە دەزگای روانگە لەچوارچێوەی سێکتەری (کەسانی لێقەوماو) ئەوەیە کە لە ئازار و مەینەتی هاونیشتیمانیان کەم بکەینەوە و پێکەوە کۆمەڵگایەکی بەهێزتر بنیات بنێین


 دەربارەى دەزگاى روانگە

دەزگای روانگە دەزگایەکی ناحکومییە و کۆششدەکات بۆ هێنانەدی جیهانێک کە هەموو تاکێک دەستیبگات بە پەروەردەیەکی جۆری. هەروەها ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەدان بە توانا و داڕشتنی نەخشەسازی پەیڕەوە، تاوەکو دڵنیابێت لە بەشداری کردنی هەموو کەسێک لە پەروەردەیەکی تەندروست، لە هەمانکاتیشدا گەشە بە بواری فراوانی پەروەردە دەدات لە جیهان بەگشتی و کوردستان و عێراق بەتایبەتی.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
07508693039