دەزگای روانگە یەکەم گوندی وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت

ژینگە | 13/4/2025
Rwanga Foundation Launches Iraq’s First Fully Sustainable Solar Village in Kurdistan

دەزگای روانگە یەکەم گوندی وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت

 

هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق - ١٣ی نیسانی ٢٠٢٥ — لە هەنگاوێک بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگاریەکانی کەش و هەوا و وزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق، دەزگای روانگە پڕۆژەی دامەزراندنی وزەی خۆری بۆ گوندی کولەک راگەیاند—کە دەبێتە یەکەم کۆمەڵگەی تەواو پشت بەستوو بە وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان. گوندی کولەک کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای هەولێر سەر بە قەزای هەریر، پێکدێت لە ٣٢ خانوو و نزیکەی ٢٠٠ دانیشتوو.

ئەم پڕۆژەیە بەجۆرێک دیزاین کراوە بۆ ئەوەی تەواوی گوندەکە بە وزەی نوێبووەوە کار بکات، گوندی خۆری کولەک وزەی خۆری ٢٤ کاتژمێری  و سیستەمی ئاودێری بە وزەی خۆر و بەرنامەی ڕاهێنانی کرداری لە کشتوکاڵی نوێبووەوە دەگرێتەوە. لە کاتێکدا هەرێمی کوردستان و عێراق ڕووبەڕووی گەرمای زۆر دەبێتەوە—کە زۆر جار لە ٥٠°پلەی سیلیزی (١٢٢°فەهرەنهایتی) تێدەپەڕێت— ئەم دەستپێشخەرییە چارەسەرێکە بۆ باشترکردنی کەش و هەوا و بەرهەمهێنانی کشتوکاڵێکی تەندرووستتر و ژینگەیەکی باشتر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و عێراق.

ادریس نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک و دامەزرێنەری دەزگای روانگە، پڕۆژەکەی وەک هێمایەک بۆ هیوا و داهێنان بەرز نرخاند:

"بۆ چەندین دەیە، عێراق بەهۆی ململانێ و لەناوچوونی سەرچاوەکان و داڕمانی ژینگەیی برینداربووە. ئەم گوندە نوێنەرایەتی دیدگایەکی بوێرانە دەکات بۆ داهاتوویەکی جیاواز. بە سوودوەرگرتن لە وزەی خۆر و داهێنانی خەڵکەکەمان، ئێمە لاوازی دەگۆڕین بۆ بەرگری. ئەمە زیاتر لە گوندێکە—ئەمە بناغەی شۆڕشێکی سەوزە."

ئەمە یەکەم دەستپێشخەری دەزگای روانگە نیە بەرەو کوردستانێکی سەوز، لە ساڵانی رابردوو لە رێگەی چەندین پڕۆژەی ژینگەییەوە نزیکەی ٢٠٠ هەزار دار چاندراوە، یەکێک لە پڕۆژەکان چاندنی ٢٠ هەزار داری زەیتونی ئیسپانی بوو لە ناوچەی دڵۆپە – کەسنەزان، هەروەها چەندین پڕۆژەی فێرکاری وزەی خۆری جێبەجێکردووە. 

لە ساڵی ٢٠١٣ەوە کە دامەزراوە، دەزگای روانگە گەیشتووەتە زیاتر لە ٣ ملیۆن کەس لە ڕێگەی پڕۆژەکانی لە هەریەک لە بوارەکانی پەروەردە، بەهێزکردنی لاوان، هاوکاری مرۆیی، و پاراستنی ژینگە. دەستپێکردنی گوندی خۆر هەنگاوێکی ستراتیژییە بەرەو چارەسەرێکی درێژخایەن کە پشتگیری لە خۆبەڕێوەبەری و بەرگری لە کەش و هەوا دەکات.

چاوەڕوان دەکرێت ئەم گوندە بە تەواوی لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥دا چالاک بێت، لەگەڵ پلان بۆ دووبارەکردنەوەی ئەم نموونەیە لە بەشەکانی تری کوردستان و 
ناوەڕاستی عێراق تا ساڵی ٢٠٣٠، بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەت و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان

 

 دەربارەى دەزگاى روانگە

دەزگای روانگە دەزگایەکی ناحکومییە و کۆششدەکات بۆ هێنانەدی جیهانێک کە هەموو تاکێک دەستیبگات بە پەروەردەیەکی جۆری. هەروەها ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەدان بە توانا و داڕشتنی نەخشەسازی پەیڕەوە، تاوەکو دڵنیابێت لە بەشداری کردنی هەموو کەسێک لە پەروەردەیەکی تەندروست، لە هەمانکاتیشدا گەشە بە بواری فراوانی پەروەردە دەدات لە جیهان بەگشتی و کوردستان و عێراق بەتایبەتی.

 

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
07508693039