شاندێکی دەزگای روانگە سەردانی کونسوڵخانەی تورکیا دەکات

گشتی | 15/4/2025
Rwanga Foundation Delegation Visits Turkish Consulate

شاندێکی دەزگای روانگە سەردانی کونسوڵخانەی تورکیا دەکات

هەولێر، هەرێمی کوردستانی عێراق - ٢٠٢٥/٤/١٥

ئەمرۆ ٢٠٢٥/٤/١٥ شاندێکی دەزگای روانگە سەردانی کونسوڵخانەی گشتی کۆماری تورکیای کرد لە هەولێر

بە مەبەستی کار و چالاکی و پرۆژە و هەماهەنگی هاوبەش، شاندێکی دەزگای روانگە سەردانی کونسوڵخانەی گشتی کۆماری تورکیای کرد لە هەولێر و لەگەڵ کونسوڵی گشتی (ئێرمان تۆپچو) و تیمی کونسوڵخانە کۆبوونەوە.

لە میانی کۆبونەوەکەدا هەردوولا جەختیان لە کار و پرۆژەی مرۆیی و ژینگەیی و پەروەردەیی کردەوە. نوێنەرانی دەزگای روانگە باسیان لە گرنگی بەرەوپێشبردنی پەیوەندی هاوبەش و پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان هەردوولا کرد لە پێناو خزمەتکردنی کۆمەڵگە

بەڕێز تۆپچو، کونسوڵی گشتی تورکیا، بەرزنرخاندنی خۆی بۆ کارە بەردەوامەکانی دەزگای روانگە دەربڕی و ئامادەیی حکومەتی تورکیای راگەیاند بۆ پشتگیریکردنی پرۆژە هاوبەشەکان لە بوارەکانی پەروەردە، پێگەیاندنی لاوان و ژینگە.

دەزگای روانگە کە لە ساڵی ٢٠١٣دا دامەزراوە، چەندین پڕۆژەی ئەنجامداوە لە بوارەکانی خزمەتگوزاری مرۆیی و پەروەردەیی  و ژینگەیی لە هەرێمی کوردستان. ئەم دیدارە هەنگاوێکی گرنگە لە درێژەدان بە پەیوەندییە بەهێزەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا.

 

 دەربارەى دەزگاى روانگە

دەزگای روانگە دەزگایەکی ناحکومییە و کۆششدەکات بۆ هێنانەدی جیهانێک کە هەموو تاکێک دەستیبگات بە پەروەردەیەکی جۆری. هەروەها ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەدان بە توانا و داڕشتنی نەخشەسازی پەیڕەوە، تاوەکو دڵنیابێت لە بەشداری کردنی هەموو کەسێک لە پەروەردەیەکی تەندروست، لە هەمانکاتیشدا گەشە بە بواری فراوانی پەروەردە دەدات لە جیهان بەگشتی و کوردستان و عێراق بەتایبەتی.

 

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
07508693039