دەزگای روانگە ڕۆژی جیهانی زەوی بەرزڕاگرت بە هەڵمەتی چاندنی دار بۆ پەرەپێدانی هۆشیاری ژینگەیی لە نێو لاواندا
کولتووری چاندن و بەشداریکردنی لاوان لە پاراستنی ژینگە لە رێگەی چاندنەوە
٢٠٢٥/٤/٢٢ لە رۆژی جیهانی زەوی خۆبەخشان و تیمی دەزگای روانگە بەشداریان لە هەڵمەتێکی چاندن کرد کە لەلایەن زانکۆی نێودەوڵەتی بەریتانی لە هەولێر رێکخرابوو.
چالاکییەکە بە ئامانجی زیندوو ڕاگرتنی کولتووری چاندن و هاندانی لاوان و هاونیشتیمانیان بوو بۆ پاک راگرتن و پاراستنی ژینگە لە رێگەی چاندنەوە