٥/٨/ ٢٠٢٥ هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق — لە پەیوەندییەکی دیبلۆماسیدا کە ئامانج لێی بەهێزکردنی هەماهەنگی نێودەوڵەتی بوو، دەزگای روانگە پێشوازی کرد لە بەڕێز سوڵتان ئەحمەد عەلی دینار، سوڵتانی هەرێمی دارفور لە سودان.
ئەم سەردانەی سوڵتان هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و گەشەپێدانی هەماهەنگی نێودەوڵەتی لە نێوان دەزگای روانگە و دامەزراوەکانی ناوچەی دارفور.
لە میانی سەردانەکەدا، بەڕێزیان لەگەڵ بەڕێوەبەری جێبەجێکار و ئەندامانی سەرەکی تیمی دەزگا کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی کاری هاوبەش و گفتوگۆی بۆچوونەکان لەسەر پڕۆژەکانی داهاتوو. دوا بە دوای کۆبوونەوەکە، بەڕێز سوڵتان ئەحمەد ئاشناکرا بە بەشەکانی دەزگای روانگە، بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ ئاگاداری پڕۆگرام و هەوڵە داهێنەرەکانی دەزگای روانگە بێت.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای روانگە ، "ئێمە شانازی دەکەین بە میوانداری سوڵتان ئەحمەد عەلی دینار. سەردانەکەی ئەو دەرفەتێکی بەنرخە بۆ دروستکردنی پردی پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان هەردوو لا""
سوڵتان ئەحمەد عەلی دینار ستایشی روانگەی کرد بۆ ئامانجەکانی و کاریگەری بەرچاوی کارەکانی، درووستکردنی هەماهەنگی بەردەوام و هاوبەشییەکی درێژخایەن و ستراتیژی لەنێوان هەردولا بە گرنگ زانی.
بە پێی وتەکانی سوڵتان ئەحمەد علی دینار: "من سەرسام بووم بە کارە داهێنەرەکانی دەزگای روانگە. بە گرنگی دەزانم کە هاوکاری و هەماهەنگیەکی پتەو هەبێت لە نێوانماندا بۆ رووبەڕوبوونەوەی ئەو ئاستەنگانەی روبەڕووی کۆمەڵگەکانمان دەبنەوە ."
سەردانی بەڕێز سوڵتان ئەحمەد عەلی دینار هەنگاوێکی گرنگە بۆ بنیادنانی پەیوەندی بەهێزتر و هاوکاری بەردەوام لە نێوان هەردولا.
پێکەوەژیان و کاری هاوبەش و هەماهەنگی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان بنچینەی سەرەکی کاری دەزگای روانگەیە، کە لە دیدی سەرۆک و دامەزرێنەرەکەیەوە بەڕێز ( ادریس نێچیرڤان بارزانی ) سەرچاوەی گرتووە.
دەربارەى دەزگاى روانگە
دەزگای روانگە دەزگایەکی ناحکومییە و کۆششدەکات بۆ هێنانەدی جیهانێک کە هەموو تاکێک دەستیبگات بە پەروەردەیەکی جۆری. هەروەها ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەدان بە توانا و داڕشتنی نەخشەسازی پەیڕەوە، تاوەکو دڵنیابێت لە بەشداری کردنی هەموو کەسێک لە پەروەردەیەکی تەندروست، لە هەمانکاتیشدا گەشە بە بواری فراوانی پەروەردە دەدات لە جیهان بەگشتی و کوردستان و عێراق بەتایبەتی.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
07508693039