کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی ICTripleE بە ئەنجام گەیشت، پێشخستنی پەروەردە، تواناسازی و پێشەنگکاری
هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق - ٨ی ئایاری ٢٠٢٥ — یەکەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی پەروەردە، تواناسازی و پێشەنگکاری (ICTripleE) دوای سێ ڕۆژی کاریگەر لە ٦ تا ٨ی ئایاری ٢٠٢٥، لە زانکۆی سەلاحەدین - هەولێر بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات. کۆنفڕانسەکە کە بە هاوبەشی لەلایەن زانکۆی سەلاحەدین و دەزگای روانگە ڕێکخرابوو، کۆمەڵێک پسپۆڕی نێودەوڵەتی لە بواری جیاوازدا، داهێنەران، بڕیار بەدەستانی سیاسەت و پەروەردەکارانی کۆکردەوە بۆ چارەسەرکردنی ئاستەنگە هەنووکەییەکانی پەروەردە و دۆزینەوەی ستراتیژیەتی پێشکەوتوو بۆ بەهێزکردن و کارئافرێنی.
کۆنفڕانسەکە بەرنامەیەکی چالاکی خستەڕوو لە وتاری سەرەکی، گفتوگۆی پانێڵ و پێشکەشکردنی توێژینەوە بە ئامانجی هاندانی هاوکاری لە نێوان دامەزراوە ئەکادیمییەکان و پیشەسازی و حکومەت. ئامانجەکە بریتی بوو لە پشتگیریکردنی ڕێگە چارەی بەردەوام و داهێنەرانە لە پەروەردە و گەشەی ئابووری.
خاڵە گرنگەکانی ICTripleE ٢٠٢٥:
وتاری دەستپێک: کۆنفڕانسەکە بە وتاری بەخێرهاتن دەستی پێکرد کە جەختی لەسەر پێویستی چاکسازی لە سیستەمەکانی پەروەردە بۆ بەرەنگاربوونەوەی داواکارییەکانی دونیای خێرا گۆڕاو دەکردەوە.
وتاربێژانی سەرەکی: زانای ناسراو د. جەعفەر شێخ الأسلام (زانکۆی کارلتۆن)، د. گوڵبەهار بێکێت (زانکۆی ئایۆوا ستەیت)، یاریدەدەری پڕۆفیسۆر د. ئەحمەد چەلەک و پڕۆفیسۆر ئەناتۆلی ڕاخکۆچکین وتاری سەرەکی پڕ لە تێبینیان پێشکەش کرد. وتارەکانیان جەختیان لەسەر گرنگی چاکسازی لەسەر بنەمای توێژینەوە بۆ گونجاندنی پەروەردە لەگەڵ سەردەمی دیجیتاڵ و داهێنانی کارئافرێنی دەکردەوە.
گفتوگۆی پانێل: بەشداربووانی پانێلەکە، کە سەرۆکی زانکۆکان و ڕاگرانی پەروەردەی تێدا بوو، بوارێکی هاوکاریان فەراهەم کرد بۆ پەرەپێدانی شێوازێکی داهێنەرانەی پەروەردە، مۆدێلەکانی بەهێزکردن و چیرۆکی سەرکەوتنی کارئافرێنی.
وتاری رێکخەرانی کۆنفڕانس : ڕێکخەرانی هاوبەش، دەزگای روانگە و زانکۆی سەلاحەدین، وتاری تایبەتیان پێشکەشکرد کە تیایدا ئامانجەکان و ڕۆحی هاوکاری پشت کۆنفڕانسەکەیان خستەڕوو.
پێشکەشکردنی توێژینەوەکان : توێژەران توێژینەوەکانیان پێشکەشکرد کە سەلمێنەری سەرکەوتنی کارئافرێنی بوو لە ڕێگەی بەهێزکردنی سیستەمی پەروەردەییەوە
ڕێوڕەسمی کۆتایی: کۆنفڕانسەکە بە ڕێوڕەسمێک کۆتایی پێهات، کە تێیدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرا بە وتاربێژان، بەشداربووانی پانێل و ئەندامانی لیژنەی ڕێکخستن وەک دانپێدانانێک بۆ بەشداری بەنرخیان.
کۆنفڕانسی ICTripleE پلاتفۆرمێکی بەهێزی دروستکرد بۆ ئاڵوگۆڕی بیرۆکە و خێراکردنی گۆڕانکاری دروستکەر لە پەروەردە لە ڕێگەی توێژینەوە، هاوکاری و چارەسەری پراکتیکی. چاوەڕوان دەکرێت تێبینی و دەستپێشخەرییەکانی دەرکەوتوو لە کۆنفڕانسەکە ئیکۆسیستەمی پەروەردەیی بەهێز بکەن و پشتگیری نەوەی داهاتووی
بکەن بۆ سەرکەوتنیان لە پەروەردە و کارئافرێنی
دەربارەى دەزگاى روانگە
دەزگای روانگە دەزگایەکی ناحکومییە و کۆششدەکات بۆ هێنانەدی جیهانێک کە هەموو تاکێک دەستیبگات بە پەروەردەیەکی جۆری. هەروەها ئەرکی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و پەرەدان بە توانا و داڕشتنی نەخشەسازی پەیڕەوە، تاوەکو دڵنیابێت لە بەشداری کردنی هەموو کەسێک لە پەروەردەیەکی تەندروست، لە هەمانکاتیشدا گەشە بە بواری فراوانی پەروەردە دەدات لە جیهان بەگشتی و کوردستان و عێراق بەتایبەتی.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
07508693039