هەولێر ١/٦/٢٠٢٥ دەزگای روانگە رۆژی جیهانی منداڵانی لە خانەی نەوجەوانانی هەولێر یاد کردەوە
بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دەزگای روانگە و تیمی دەزگا و بەڕێوەبەرانی خانەی نەوجەوانانی هەولێر چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە ئاهەنگێکدا پێشکەش بە منداڵانی خانەی نەوجەوانان کرا
منداڵەکان ئاوێتەی میوزیک و گۆرانی و شانۆ و چالاکییەکان بوون و سوپاسی دەزگای روانگەیان کرد بۆ ئەم ڕۆژە
پڕۆژەی تەنیانیت یەکێکە لە پڕۆژە بەردەوامەکانی دەزگای روانگە کە ئامانجی خزمەتکردنە بە منداڵانی خانەی نەوجەوانانی هەولێر