دەزگای روانگە - هەڵمەتی دابەشکردنی ئاو لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر ٣/٦/٢٠٢٥ هەولێر،
ئەمڕۆ دەزگای روانگە هەڵمەتی دابەشکردنی ئاوی لە چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر دەستپێکرد
هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت وەکو پاڵپشتی پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ناو شاری هەولێر تا وادەی کۆتایی هاتنی پڕۆژەکە و بەستنەوەی ئەو گەڕەکانەی کە کێشەی کەم ئاویان هەیە بە تۆڕەکەوە، کە بریتین لە گەڕەکەکانی ( شاوێس، فەرمانبەران، قەڵای نوێ، بنەسڵاوە ).
لە رێگەی ئەم پرۆژەیەی دەزگای روانگەوە رۆژانە ٥٥٠ خێزان ئاویان بۆدابین دەکرێت، ئەمە لە کاتێکدا هەڵمەتەکە بۆ ماوەی ٣ مانگ بەردەوامی دەبێت.