دەزگای روانگە بە پاڵپشتی دارایی رێکخراوی UNICEFی نێودەوڵەتی و بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی”بەهێزکردنی نەوەی داهاتوو” لە پارێزگای دهۆک جێبەجێدەکات

لاوان | 9/7/2025
Empowering Youth in Duhok: Rwanga & UNICEF Launch Skills, Innovation, and Job Support Project

دهۆک، ٩/٧/٢٠٢٥ ،  دەزگای روانگە بە پاڵپشتی دارایی رێکخراوی UNICEFی نێودەوڵەتی و بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی”بەهێزکردنی نەوەی داهاتوو” لە پارێزگای دهۆک جێبەجێدەکات

پرۆژەکە لە هەر سێ (پارێزگای دهۆک ،سەنتەری قەزا) (قەزاکانی سێمێل و شێخان )جێبەجێ دەکرێت. چالاکیەکانی پرۆژەکە بریتین لە خولی راهێنانی لاوان و نۆژەنکردنەوەی ناوەندی چالاکی لاوان و دامەزراندنی تاقیگەی داهێنان لە هەر ٣ قەزاکە و رەخساندنی هەلی کار و پێدانی پاڵپشتی دارایی بە لاوانی کارساز. 

لە قۆناغی یەکەمی پرۆژەکەدا ٦٠٠ لاو ڕاهێنانی کارامەییەکانی ژیان ئەنجام دەدەن پاشان بە پرۆسەی هەڵسەنگاندنی تواناکان ٥٤ لاو دەبنە راهێنەری سەرەتایی و هەر ڕاهێنەرێک ١٠ لاوی نوێ رادەهێنێت. کۆی گشتی ژمارەی ئەو لاوانەی کە ڕاهێنان وەردەگرن لە هەر ٣ قەزاکە ١١٤٠ لاوە. 

قۆناغی دووەم بریتیە لە نۆژەنکردنەوەی ناوەندی چالاکی لاوانی هەر ٣ قەزاکە و دامەزراندنی تاقیگەی داهێنان لە هەر ناوەندێک بۆ پەرەپێدانی تواناکانی لاوان تاوتوێکردنی بیرۆکەی کار.

قۆناغی سێیەمی پرۆژەکە جەخت دەکاتەوە لە پێدانی پاڵپشتی دارایی بە ٣٦ پرۆژەی کارسازی لە چوارچێوەی ژینگە و دەستپێشخەری کۆمەڵایەتی و پرۆژە دیجیتاڵیەکان بۆ رەخساندنی هەل بۆ گەشەسەندن و بڕینی سنورەکان و زیادکردنی فرۆشیان. لە هەمانکاتدا رەخساندنی هەلی کار بۆ ٣٠ لاو لەم ناوچانەدا.

دەزگای روانگە پابەندە بە پرۆسەی زەمینە سازی بۆ گەشەپیدان و بەهێزکردنی لاوان لە کوردستان و عێراق.