لە ڕێوڕەسمێکدا خوێندنەوە بۆ هەریەک لە پەرتووکی ( سەرۆک لە وێنە گەورەکەدا و العراق الممکن) کە لەلایەن نوسەر و روناکبیر ئاریان فەرەج نوسرابوو ئەنجامدرا. نوسەر گفتوگۆی لەسەر دونیا بینی ڕیزدار نێچیرڤان بارزانی کرد لەسەر ئاستی بازنەی نێوخۆی کوردستان و عێراق و ناوچەیی و جیهانی . کرۆکی پەرتووکەکان شیکەرەوەی پەیامی پێکەوەژیان و پاراستنی ئاشتیی کۆمەڵایەتی و رەخساندنی دەرفەتی یەکسان بوو بۆ خانمان.
هەولێر