بەمەبەستی رەخساندنی دەرفەتی باسکردن لە چیرۆکی سەرکەوتوو بەتایبەت لە نێو توێژی لاوان و کەسانی خاوەن ئەزموون، تێدێکس دهۆک بە هاوبەشی دەزگای روانگە لە شاری دهۆک جێبەجێکرا.
بەرواری ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ تێدێکس دهۆک لە هۆڵی زانکۆی دهۆک بە ئامادەبوونی پارێزگاری دهۆک و چەندین کەسایەتی و پسپۆری بواری ئەکادیمی و رۆشنبیری و چالاکوان مەدەنی بە ئەنجامگەیاندرا.
ئامانج لە تێدێکس دهۆک زەمینە سازکردن بوو بۆ ئەو کەسانەی کە لە بوارە جیاجیاکاندا توانیویانە توانا و کارامەیی خۆیان بەگەڕ بخەن و لە رێگەی ئەنجامدانی چالاکی و پڕۆژەکانیاندا سوود بە کۆمەڵگەی جیهانی و کوردستانی بگەیەنن. لەلایەکی تریشەوە ئەو هەوڵە سەرکەوتووانەی قسەکەرەکان ببێتە هەوێنێک بۆ ئەو لاوانەی کە تازە لە هەوڵی دۆزینەوەی رێگایەکی راست و دروستن بۆ دابین کردنی دوارۆژێکی گەش و روناک لە ژیانیاندا. لە تیدێکس دهۆک ١١ قسەکەر شارەزایی و کارامەیی خۆیان پێشکەش کرد کە یەکێکیان بە رەگەز خەڵکی ووڵاتە یەکرتووەکانی ئەمریکا بوو.
تیدێکس، پرۆژەیەکی نێودەوڵەتییە و لە شوباتی ١٩٨٤ بۆ یەکەم جار لەسەردەستی ریچارد سەول ورمان هاتۆتە دامەزراندن لەژێرناونیشانی "بیرۆکەکان سایەنی بڵاوکردنەوەن" دواتر لە ساڵی ١٩٩٠ بۆتە کۆنفرانسێکی ساڵانە و لە زۆربەی ووڵاتانی دونیادا بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی زانیاری و توانا وبەهرەی جیاوازاوە گەشەی پێدراوە. لە هەرێمی کوردستان ئەوە بۆ دووهەمین جارە لە پارێزگای هەولێر و دهۆک لەسەر دەستی چەند لاوێکی بەتوانا جێبەجێدەکرێت.