دەزگای روانگە دوو سەنتەری ئۆتیزم لە هەریەک لە شارۆچکەی هەریر لە هەولێر و شارەدێی ڕزگاری لە گەرمیان بنیات دەنێت.
لە درێژەی دەستپێشخەریەکانی دەزگای روانگە، ئەمرۆ یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لەگەل وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی واژۆکرا بە مەبەستی بنیاتنانی دوو سەنتەری ئۆتیزم لە هەریەک لە شارۆچکەی (هەریر) لە هەولێر و شارەدێێ (ڕزگاری) سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.
یاداشتنامەکە بە ئامادەبوونی بەڕیز ( بارزان نەزهەت حالی ) جێگری بەڕیوەبەری جێبەجێکاری دەزگای روانگە و تیمی یاوەری و خاتوو (زەکیە سید ساڵح) بریکاری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و تیمی یاوەری و واژۆ کرا.
بریارە لە ماوەیەکی دیاری کراو بەردی بناغەی سەنتەرەکان دابنرێت و لە پاش تەواو بوونی بە تەواوی پێداویستیەکانییەوە ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێن.
ژمارەی منداڵانی ئۆتیزم لە هەریەک لە شارۆچکەی هەریر و شارەدێی ڕزگاری زیاترە لە (٥٨٦)منداڵ کە ئەمەش لە ئێستادا ڕیژەیەکی مەترسیدارە و دەبێت لە ڕێگەی دەستپێشخەری لەم جۆرە هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی بدرێت.
جێگای ئاماژەیە ئەم پرۆژەیە لەلایەن بەڕێز فەرماندەی لەشکری تایبەتی هەڵۆ لیوا (ڕەوان ادریس بارزانی) پاڵپشتی دارایی بۆ دابین کراوە.
هەولێر