لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی ستراتیژی و سەردەمییانەدا، بە هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و دەزگای روانگە وانەی کارسازیی و پێشەنگکاری بۆ پرۆگرامی خوێندن لە تەواوی زانکۆکانی کوردستان زیاد دەکرێت.
مەبەست لە جێبەجێکردنی پرۆژەی لەم جۆرە راهێنان و گەشەپێدان و بەهێزکردن و ئاشنا کردنی قوتابیانی زانکۆکانە بە بابەتی پێشەنگکاری بەشێوازێکی زانستی و پەروەردەیی کە هاوتەریبە لەگەڵ پێشکەوتنەکانی ئێستای جیهان لەم بوارەدا.
دەزگای روانگە هەمیشە دەستپێشخەر و هەماهەنگ بووە بۆ پێگەیاندن و بەهێزکردنی لاوان لە هەموو قۆناغەکان لە ڕێگەی پڕۆژەی جۆراوجۆر.
هەولێر