ئەمڕۆ تیمی دەزگای روانگە بە مەبەستی پیرۆزبایی یادی ٢٠ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای خێرخوازی بارزانی سەردانی بارەگای سەرەکی دەزگایان کرد لە هەولێر و لەلایەن سەرۆکی دەزگا بەڕێز ( موسا احمد) پێشوازییان لێکرا.
لە میانەی سەردانەکەدا، تیمی دەزگای روانگە ڕۆڵی دەزگای خێرخوازی بارزانیان لە جێبەجێکردنی پرۆژە خێرخوازییەکان لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابرودوو بەرز نرخاند و ئومێدی بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ خواستن.
هەولێر