کونسوڵی گشتی کۆماری چینی میللی سەردانی دەزگای روانگەی کرد

گشتی | 6/8/2025
Consul General of the People's Republic of China Visits Rwanga Foundation

کونسوڵی گشتی کۆماری چینی میللی  لە هەولێر بەڕێز  ( لیو جون)  و تیمی یاوەری سەردانی نووسینگەی سەرەکی دەزگای ڕوانگەیان کرد و لەلایەن تیمی دەزگاوە پێشوازیان لێ کرا.

لە میانی سەردانەکەدا کونسوڵی گشتی سەرسامی خۆی بۆ پرۆژە و کار و چالاکییەکانی دەزگای روانگە لە چوارچێوەی ٨ سێکتەری جیاواز دەر بری. 

مەبەست لە کۆبونەوەکە تاوتوێکردنی پرۆژە و کاری هاوبەش و هەردوولا جەختیان کردەوە کە هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی بنچینەی سەرکەوتن و پێشکەشکردنی خزمەتی زیاترە بە کۆمەڵگە.

هەولێر