ڕێورەسمی دەرچوونی ٧٥ لاو کە بەشدارییان کردبوو لە خولی ڕاهێنانی پیشەیی لە دەزگای روانگە بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ لە بوارەکانی ( چاککردنەوەی مۆبایل و بەرگ دووری و ئەندازیاری میکانیک و وزەی خۆر) لە هەریەک لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک.
ئامانج لە جێبەجێکردنی پرۆژەی لەم جۆرە لەلایەن دەزگای روانگەوە، دەستەبەر کردنی خولی ڕاهێنانی پیشەیییە بۆ ١٦٠ لاو لە ماوەی دوو ساڵ و دوو خول کە هەرخولێک بۆ ماوەی ٤٥ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە پاشان دامەزراندیانە لە کۆمپانیایی پەیوەست بە بوارەکانیان بۆ ماوەی ٣ مانگ وەک بەشێک لە ڕاهێنانە پیشەییەکانیان. مەبەستی سەرەکی پرۆژەکە هاندانی لاوانە بۆ بوون بە خاوەن پیشە و کاری سەربەخۆی خۆیان لە ڕێگەی پشت بەستن بە کارامەیی و توانا پیشەییەکانیان.
دەزگای روانگە بە پاڵپشتی دارایی پەیمانگای هەماهەنگی زانکۆکان ( ئیتاڵیا ) و بە هەماهەنگی زانکۆی کاسۆلیکی هەولێر پرۆژەی ( باشترکردنی دەرفەتی کۆمەڵایەتی و ئابووری و پەروەردەیی کۆمەڵگەی کریستیانەکان لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک لە کوردستانی عێراق) جێبەجێ دەکات.
هەولێر