بە ئامادەبوونی قوتابیان و گەنجان و مامۆستایان، وۆرکشۆپی نەخشەی زەینی و چۆنیەتی خوێندنی خوێندکاران لە دەزگای روانگە لەلایەن بەشی روانگە خوێندن بەڕێوە چوو. ئامانج لەم چالاکیە بەرەوپێشبردنی توانا هزریەکانی قوتابیانە و ئامادەکردنیانە بۆ وەرزی نوێی خوێندن بە شێوازێكی پەروەردەیی و زانستیانە
روانگە خوێندن یەکێکە لە سێکتەرەکانی دەزگای روانگە کە لە دەیەیی دووەمی دەزگاکە دامەزراوە. ئامانج لەم بەشە بەهێزکردن و ڕێنیشاندانی قوتابیانە بە تەکنیک و ئامرازی سەردەمییانە لە بواری پەروەردە و خوێندن لە هەموو قۆناغەکان بەبێ جیاوازی