لە درێژەی کار و چالاکییەکانی پرۆژەی ( بەهێزکردنی نەوەی داهاتوو ) دەزگای روانگە تاقیگەی داهێنانی لە سەنتەری چالاکی لاوانی شارۆچکەی شێخان سەر بە پارێزگای دهۆک دامەزراند و لە هەمان کاتدا پرۆسەی نۆژەن کردنەوەی بۆ سەنتەرەکە ئەنجامدا. ئامانج لە دامەزراندی تاقیگەکە و نۆژەن کردنەوەی سەنتەرەکە ڕەخساندنی کەشێکی داهێنەرانە و تەندروستە بۆ گەنجان بە مەبەستی تاوتوێکردنی بیرۆکەی نوێ و بەرەوپێشبردنی توانا پیشەیییەکانیان لەو بوارانەی کە بازاڕی کار پێویستی پێیەتی بە شێوازێکی ئەکادیمی.
پرۆژەی ( بەهێزکردنی نەوەی داهاتوو ) لەلایەن دەزگای روانگەوە جێبەجێ دەکرێت و لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی (UNICEF) پاڵپشتی دارایی دەکرێت بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پارێزگای دهۆک لە هەریەک لە سەنتەری قەزا و شارۆچکەی شێخان و شارۆچکەی سێمێل.