دەزگای روانگە راهێنان بە کارمەندانی زانکۆی سلێمانی دەکات

پەروەردە | 13/8/2017
Rwanga Foundation trains the Junior Staff of the University of Sulaimani

گرنگی دان بە بە بەهێزکردن و شارەزایی کارمەندانی  زانکۆکان هۆکارێکە بۆ بەرزکردنەوەی توانای زانکۆکان و توانستی قوتابیان. 

بەرواری ١٣ی ئابی ٢٠١٧ روانگەفرص،یەکێکلەپڕۆژەکانیدەزگایروانگە،بەهاوبەشیلەگەڵ  ( IFC ) ئەندامیگروپیبانکیجیهانی, راهێنانی ئەنجامدا بۆ ژمارەیەک  لەکارمەندانی زانکۆی سلێمانی سەبارەت بە بەهێزکردنی توانای بەڕێوەبردن وتەکنیکەکانیچارەسەرکردنیکێشەکانبەمەبەستیگەشەپێدانبەتواناکانیان.

ئامانجی راهێنانەکە بەهێزکردنی توانای بەڕێوەبردن و تەکنیکەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان رێگەی فێرکردنیان بە تەکنیکەکانی  شیکردنەوەیکێشەکان، دیاریکردنی کێشەکان و هێنانەکایەی چارەسەر و دانانی پلان بۆ نەهێشتن و کەمکردنەوەی کێشەکان.

سارکۆ سابیر، راهێنەر و کارمەندی دەزگای روانگە گوتی '' پێشتر هەڵسەنگاندنی پێویستمان ئەنجامدا بۆ دیاریکردنی توانا و شارەزایی کارمەندانی زانکۆ ( تازە و دێرین) لە زانکۆی سلێمانی. بەشێک لە دەرەنجامەکان دەریانخست کە هەندێک کات کارمەندان توانای تەواویان نییە چارەسەری کێشەکان بکەن. هەروەها بەشێکیان سەرنجی زیادە دەخەنە سەر بەشێکی بچوکی کێشەکان و رەگی کێشەکان لە بیر دەکەن. لە رێگەی ئەم راهێنانانەوە هەوڵدەدەین شارەزاییان زیاد بکەین تاوەکو باشتر کارەکان ئەنجامبدەن''.

راهێنانەکە بۆ ماوەی ٧ کاتژمێر بەردەوام بوو و بابەتەکانی دیاریکردنی کێشەکان و دۆزینەوە و جێبەجێکردنی چارەسەر پێشکەشکران. هەروەها لە راهێنانەکەدا ٢٦ کەس بەشداریان تێداکرد کە کارمەندانی بەشە جیاوازەکانی زانکۆی سلێمانی بوون. رافید هەردی، یەکێک لە بەشداربوانی راهێنانەکە گوتی '' لە رێگەی گفتوگۆ و چالاکی و ئاڵو گۆڕکردنی بیرۆکەکانمان، فێربوین چۆن کێشەکان چارەسەر بکەین و چۆن مامەڵە لەگەڵ هۆکارەکانی دروستبونی کێشەکان بکەین''.

راهێنانەکەبەشێکبوولەورێککەوتننەینێوایدەزگایروانگەو ( IFC) بەمەبەستیئەنجامدانیکاروپڕۆژەیهاوبەشلەکوردستاندابۆزیاترپێشخستنیتوانایگەنجانیکوردستانوئاوارەکان. ئایئێفسیئەندامیگروپیبانکینێودەوڵەتییەگەورەتریندامەزراوەیپەرەسەندنیجیهانە.