لەسەر ئەرکی بەڕێز (ادریس نێچیرڤان بارزانی
) سەرۆک و دامەزرێنەری دەزگای روانگە لە پارێزگای هەڵەبجە بنیات نرا و وەک دیارییەکی بەڕێزیان پێشکەش بە شاری هەڵەبجە کرا .
لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا و بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە و کەسایەتی و هاووڵاتییانی شارەکە، ڕێوڕەسمی کردنەوە و ڕادەستکردنی هۆڵی روانگە لە پارێزگای هەڵەبجە بەڕێوەچوو.
پرۆژەکە لەسەر ڕووبەری ٩،٦٠٠ مەتری چوارگۆشە بنیات نراوە و لەو ڕێژەیە ٣٠٪ ڕووبەرەکەی سەوزاییە. ساڵی ٢٠٢٣ بەردی بناغەی پرۆژەکە دانرا و لە ساڵی ٢٠٢٥ پرۆسەی بنیاتنانی هۆڵی روانگە بە ستانداردی جیهانی بە پایان گەیشت .
هۆڵەکە ٥٠٦ ئامادەبوو لە خۆ دەگرێت و هەموو پێداویستییەکانی پەیوەست بە هۆڵێکی سەردەمییانەی بۆ دابین کراوە. بەشێک لەوانە بریتیە لە سیستەمێکی دەنگ و ڕەنگ و ڕووناکی و ئاگرکوژێنەوەی پێشکەوتوو لە هەمان کاتدا ژووری کارمەندان و گەلەریی و هۆڵی کۆبوونەوە و شانۆی ڕۆمانی.
هۆڵی روانگە ناوەندێکە بۆ گرنگیدان بە کولتوور و پەروەردە و کۆبوونەوە فەرمی و کۆمەڵایەتییەکان لە شاری هەڵەبجە.
هەڵەبجە