‎سەردانی دەزگای روانگە بۆ وەزارەتی دەرەوەی کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە

گشتی | 14/10/2025
Rwanga Foundation visits the Ministry of Foreign Affairs of the Republic of Türkiye in Ankara

‎لە چوارچێوەی فراوانکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، شاندێکی دەزگای روانگە سەردانی وەزارەتی دەرەوەی  کۆماری تورکیای کرد لە شاری ئەنقەرە و لەلایەن شاندی وەزارەتەوە بە گەرمی پێشوازییان لێ کرا.

‎لەلای خۆیانەوە ئەندامانی وەزارەتی دەرەوەی توركیا ستایشی کار و پڕۆژەکانی دەزگای روانگەیان کرد و سەرسامی خۆیان دەربڕی کە وەک هێزێکی نەرم توانیویەتی لەڕێگەی سێکتەرە جیاوازەكانییەوە خزمەتێکی فراوان بە هاونیشتمانییانی ناوخۆ و تەنانەت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بکات. 

‎شاندی دەزگای روانگە پەیامی ئاشتەوایی و پێکەوەژیانیان دووپات کردەوە کە لە دید و روانینی سەرۆک و دامەزرێنەری دەزگای روانگە بەڕێز (ادریس نێچیرڤان بارزانی) سەرچاوەی گرتووە.

‎لە کۆتایی دا ئەندامانی وەزارەت ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ هەر هەماهەنگی و کارئاسانییەک کە دەزگای روانگە ئەنجامی بدات لەپێناو مرۆڤایەتی.

‎ئەنقەرە،تورکیا