پرۆژەی زانكۆی دڵخوازم
ئەمڕۆ لە نووسینگەی سەرەكی دەزگای روانگە ڕێورەسمێکی تایبەت بۆ دابەشکردنی بڕوانامە بەسەر راهێنەران و دەروونناسی پڕۆژەی زانکۆی دڵخوازم بەڕێوەچوو.
لە ماوەی ڕابردوودا پرۆژەی (زانکۆی دڵخوازم) بە بەشداری ١٠٠ ڕاهێنەر و دەروونناس لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لەلایەن دەزگای روانگەوە جێبەجێکرا.
پرۆژەکە یەكێكە لە دەستپێشخەرییە گرنگەکانی دەزگای روانگە و بەردەوام دەبێت تا قوتابییانی دەرچووی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی زانکۆی دڵخوازیان هەڵدەبژێرن.