‎ سەردانی دەزگای روانگە بۆ رێکخراوی مانگی سووری تورکیا لە ئەنقەرە

کەسانی لێقەوماو | 14/10/2025
Rwanga Foundation Visits Turkish Red Crescent

شاندی دەزگای روانگە لە وڵاتی تورکیا سەردانی ئۆفیسی سەرەکی رێکخراوی مانگی سووری تورکیای کرد لە شاری ئەنقەرە و لەلایەن تیمی رێکخراوەکە پێشوازیان لێکرا و پێزانینی خۆیان دەربڕی بۆ دەزگای روانگە وەک رێکخراوێکی باوەڕپێکراو کە کار و پڕۆژەکانی بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوە جیهانییەکان ئەنجامداوە، بۆیە پێشنیاری کاری پێکەوەییان خستەڕوو لەسەر ئاستی ناوەخۆیی و نێودەوڵەتی.

شاندی دەزگای روانگە جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە خاڵی هاوبەشی نێوان هەردوو رێکخراوەکە خێرخوازییە، بۆیە دەرفەتی بەرفراوان لە ئارا دایە بۆ بەئەنجام گەیاندنی چەندین پرۆژە و چالاکی بۆ خزمەت گەیاندن بە سەرجەم چین و توێژەکان.

توركيا، ئەنقرە