دەزگای روانگە خولێکی ڕاهێنانی تواناسازی بۆ کارمەندانی سیستەمی رەوانەکردنەوەی نیشتمانی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەنجامدا

کەسانی لێقەوماو | 9/10/2025
Rwanga Foundation Conducts Capacity-Building Training for National Referral System Staff in Zakho Independent Administration

دەزگای روانگە لە چوارچێوەی پرۆژەی( بەهێزکردنی بژێویی بەردەوام) کە تایبەتە بە پرسی کۆچ و گەڕاوەکان بۆ خاکی خۆیان چەند خولێکی ڕاهێنانی بۆ کارمەندانی سیستەمی ڕەوانەکردنەوەی نیشتمانی لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەنجام دا. خولەکان بریتی بوون لە ( سیاسەتی کۆچی ناوخۆیی و دەرەکی، کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتا و زانیاری، چاودێری کردن و هەڵسەنگاندنی دڵنیایی جۆری، پەیوەندی و هەماهەنگی و بنەمای بەڕێوەبردنی قەیران و مەترسییەکان). ئامانج لە سازدانی ئەم خولانە بەهێزکردنی کارامەیی کارمەندانی کەرتی تایبەتە سەبارەت بە دیاردەی کۆچ و دووبارە شیاندنەوەی گەڕاوەکان بۆ ناو کۆمەڵگە. 

پرۆژەی ( بە‌هێزکردنی بژێویی بەردەوام) لەلایەن دەزگای روانگەوە جێبەجێ دەکرێت و وەزارەتی دەرەوەی شانشینی دانیمارک پاڵپشتی دارایی دەکات.

زاخۆ