شاندێکی باڵای بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP) سەردانی دەزگای روانگەیان کرد

لاوان | 1/10/2025
UNDP Visits Rwanga Foundation

شاندێکی باڵای بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP)  سەردانی دەزگای روانگەیان کرد 

بە مەبەستی هەماهەنگی و جێبەجێکردنی پرۆژەی هاوبەش لە چوارچێوەی سێکتەری پەرەپێدان، شاندێکی باڵای بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP)  سەردانی دەزگای روانگەیان کرد. لە میانی سەردانەکەدا سوپاس و ستایشی کار و پرۆژەکانی دەزگای روانگە کرا کە لە هەرێمی کوردستان و عێراق جێبەجێیان دەکات بە مەبەستی بەرزکردنەوەی توانای پیشەییەکانی لاوان و نەوجەوانان و ئامادەکردنیان بۆ بازاڕی کار.

هەولێر