دەزگای روانگە تاقیگەی داهێنانی لە سەنتەری چالاکی لاوانی سێمێل دامەزراند

لاوان | 1/10/2025
Rwanga Foundation Establishes Innovation Lab in Semel Youth Centre

لە چوارچێوەی پرۆژەی ( بەهێزکردنی نەوەی داهاتوو ) دەزگای روانگە تاقیگەی داهێنانی لە سەنتەری چالاکی لاوان لە سێمێل دامەزراند و سەنتەرەکەش بە شێوازێکی سەردەمیانە نۆژەن کرایەوە. لە ماوەی رابردوو ئەمە سێیەمین سەنتەری چالاکی لاوانە كە لە پارێزگای دهۆک دادەمەزرێندرێت بۆ بەهێزکردنی تواناکانی لاوان . ئامانج لە دامەزراندنی تاقیگە و نۆژەنکردنەوەی سەنتەرەکان، زەمینە سازییە بۆ هاندانی گەنجان بۆ چوونە ناو ژینگەی کار بە شێوازێکی سەردەمیانە.

پرۆژەی بەهێزکردنی نەوەی داهاتوو، یەکێکە لە دەستپێشخەرییەکانی دەزگای روانگە کە تیشک دەخاتە سەر توێژی لاوان و نەوجەوانان. پرۆژەکە لە لایەن ڕێکخراوی (UNICEF) پاڵپشتی دارایی دەکرێت و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی  گشتی لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

دهۆک-سێمێل