بەرواری شوباتی ٢٠١٩ دوو پڕۆژەی تازە لە هەولێر راگەیەندران لە مەراسیمێکدا کە لە لایەن دەزگای روانگە و پرۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان رێکخرابوو. ئامانجى هه‌ردوو پڕۆژه‌كان بریتیه له به‌هێزكردنى كۆمه‌ڵگاكانه له ناوخۆدا وهه‌روه‌ها باشتركردنى فه‌رمانڕه‌وایی یه له‌و ناوچانه‌ى كه‌وا له ژێركاریگه‌رى مڵملانێیه‌كاندا بوون.
به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیى پێكه‌وه پڕۆژه‌كه جێبه‌جێده‌كه‌ن، وپڕۆژه‌كه‌ى تریش جێبه‌جێده‌كرێت له‌لایه‌ن ئاژانسى (VNG) نێوده‌وڵه‌تى بۆ هاريكاريكردن سه‌ر به یه‌كێتى شاره‌وانیه‌كانى هۆڵه‌ندا.
بریکاری وەزارەتی پلاندانانی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بەڕێز شێروان ئەسعەد گوتى:"پشتگیرى یه‌كێتى ئه‌وروپا وبه‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان هاوكارى كۆمه‌ڵگەكەمان دەکات . هه‌روه‌ها پێویسته چاكسازى له سیسته‌مى فه‌رمانڕه‌وایی بكرێت كه‌وا هه‌ماهه‌نگ بێت له‌گه‌ڵ پلانه‌كانى ناوخۆ ونيشتمانيد."
به‌رێوبه‌رى به‌رنامه‌ى مه‌دد، ڕایان نوكس گوتى: " یه‌كێتى ئه‌وروپا به شێوه‌یه‌كى زۆر باش به‌شداربووه له فه‌رمانڕه‌وایی ناوخۆ و په‌رپێدان. دوو قۆناغى یه‌كه‌م له به‌رنامه‌ى په‌رەپێدانى ناوچه ناخۆیه‌كان، سه‌ربارى به‌رده‌وامى پێبه‌خشین به خشته‌ى پلانى شاره‌وانى له هه‌رێمى كوردستان، وه ئێستا پرۆژه‌ى داهاتوو بۆ پشتگیركردنى بوژاندنه‌وه وسه‌قامگیرى یه له میانى گه‌شه‌پێدانى ناوخۆییدا . هەروەها به‌مه‌رجى دیاره‌وه ئێمه خوازیارین هاوكارى ده‌سته‌ڵات بكه‌ین بۆ هێنانه‌كایه‌وه‌ى گرێبه‌ستى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ ئه‌م وڵاته، ودووباره بنیاتنانى شار‌و شارۆچه‌كه‌كان تاوەکو ناوچه‌كان ئارام بت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئەو کەسانەی كه‌وا ناچار بوون ڕابكه‌ن له ماڵه‌كانیان. "
هەروەها، سه‌رۆكى ئۆفیسى به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان له هه‌رێمى كوردستانى عێراق، خاتوو ئیزابێلا ئوربی، گوتى: " كۆمه‌ڵگە لێقەوماوەکان له عێراق له‌چه‌ند ساڵى ڕابردوودا زۆریان چەشتووە. كاتى گۆڕانكارى هاتووه. به پشتگیركردنى یه‌كێتى ئه‌وروپا، دەکرێت بژێوى ژیان وهه‌لی كار باشتر بکرێن. ئێمه زۆر سوپاسى ئه‌م هاوبه‌شیه ستراتیژه ده‌كه‌ین. پێكه‌وه گۆڕانكارى به‌رده‌وام به‌ده‌ست دێنین له ژیانى ڕۆژانه‌ى هاووڵاتیان. "
سه‌رۆكى بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیى، خاتوو يوكو ئوسوكى گوتی " به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ره‌كى، سندوقی هه‌رێمى مه‌دد دەست لە ناو دەست دەبێت لەگەڵ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیى بۆ كاركردن له‌گه‌ڵ پارێزگا وشاره‌وانیه‌كان له‌پێناو دابينكردنى پێداویستیه‌كانى خانووبه‌ره بۆ ئه‌و خێزانانه‌ى زیانیان بەرکەوتووە. ئێمه قه‌رزارى ئه‌م خێزانانه‌ین وپێویسته خانوه‌كانیان به‌شێوه‌كى خێرا نۆژه‌ن بكه‌ینه‌وه''.
به‌رێوه‌به‌رى یه‌كێتی ئه‌وروپا، بۆ ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وباكورى ئه‌فریقیا له ئاژانسى (VNG) نێوده‌وڵه‌تى ، د.ئارنى موش، گوتى: " ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى (VNG)ی هۆڵه‌ندا، (PCPM)ی پۆڵه‌ندی، (KL)ی دانيماركی ، ئاژانسه‌كان وهاورێیان له ده‌وڵه‌تانى ئه‌ندام له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا، خۆشحاڵین وسه‌ربه‌رزین به‌هاوكاریكردن له پێكه‌وبه‌ستنى كێشه‌كانى ده‌ربه‌ده‌ركران وگه‌ڕانه‌وه، بۆ كێشه‌ى شاره‌كان، وهاوكارببین بۆ حكومه‌ته خۆجێیه‌كان و کۆمپانیاکان ".
پڕۆژه‌کە له‌لایه‌ن به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نێشتەجێکردنی مرۆیى جێبه‌جێ ده‌كریت جه‌خت دەکاتە سه‌ر پته‌وه‌كردنى ئامانجى درێژخایەن بۆ هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانى و نه‌ینه‌وا. ئەم چوار پارێزگایه به‌شێوه‌یه‌كى ئیجگار زۆر كه‌وتونه‌ته ژێر كاریگه‌رى لێشاوى قه‌یرانى ئاواره‌كان. نزیكه‌ى 10 ملیۆن یۆرۆ له كۆمه‌كى یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌ره‌و بۆ باشتركردنى خانووبه‌ره و دروستكردنى هه‌لى كار دابین دەکرێت به‌ئامانجى سوود گه‌یاندن به ئاوارەکان و پەنابەر و ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ى كه‌وا ميوانداريان ده‌كات.