دەزگای روانگە پێشوازی لە شاندێکی (دەزگای ئاشتیی جیهانی) کرد.
بە مەبەستی زیاتر ئاشنابوون بەکار و چالاکییەکانی دەزگای روانگە، ئەمڕۆ شاندێکی رێکخراوی (دەزگای ئاشتیی جیهانی) کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (د. تۆنی دێڤین) جێگری سەرۆکی دەزگا، (خاتوو فلۆرین گۆرگیس) سەرۆکی فەرمانگەی کاروباری پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینییەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، و (م. ئەحمەد گەرمیانی) سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، سەردانی دەزگای روانگەیان کرد و لەلایەن تیمی دەزگاوە پێشوازیان لێکرا.
لە میانەی سەردانەکەیاندا وێڕای دەستخۆشی و سەرسامییان لە بەرامبەر کار و خزمەتەکانی دەزگای روانگە بۆ هاوڵاتییان، هەردوولا جەختیان لە پاڵپشتی و کاری هاوبەش کردەوە بۆ داهاتوو.
هەولێر