لە بەرواری شوباتی ٢٠٢٠، دەزگای روانگە لە چوارچێوەی پڕۆژەی 'روانگە فرص' راهێنانی سەرەتایی بۆ کارخوازان لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك پێشکەشکرد.
راهێنانەکان بە درێژایی مانگی شوبات ئەنجامدرا و ٥٧ لاو تێیدا سوودمەندبوون کە تەمەنیان لە نێوان ١٨-٣٥ ساڵانە. خولی راهێنانەکان لە هەر سێ شارەکانی هەولێر،سلێمانی،ودهۆك بەڕێوەچوو . بەشداربووان لە لاوانی كۆمهڵگهی ناوخۆ و ئاواره و پهنابهر پێکهاتبوون.
ئامانجی سەرەکی پرۆژەکە خستنەسەر کاری گەنجان و ئامادەکردنی خوێندکارانە بۆ کار و ئاشناکردنیانە بە بازاڕی کار. ڕاهێنانەکان دەربارەی ئەم بابەتانەی خوارەوە بەڕێوەچوو :
- چۆنیەتی نوسینی سیڤی و نامەی فەرمی
- خۆ ئامادەکردن بۆ چاوپێکەوتنی کار
- ئاکارەکانی کارکردن
ڕاهێنانەکە بەشێکە لە پرۆژەی روانگە فرص کە پردێکی پەیوەندییە لە نێوان کارخواز و خاوەنکار. هەروەها لە رێگەی راهێنانی ئۆنلاین و ئۆفلاین خزمەتگوزاری جۆراوجۆر پێشکەش بە کارخواز و کۆمپانیاکان دەکات.