دەزگای روانگە راهێنان بە ئاوارەکان دەکات

پەروەردە | 6/8/2017
Rwanga Foras Holds Trainings for IDPs

بەمەبەستی بەهێزکردنی توانای کار و دۆزینەوەی رێگاکانی دەستکەوتنی کار  لەبازاردا دەزگای روانگە راهێنان بە گەنجانی ئاوارەی دانیشتووی شاری هەولێر دەکات.

بەرواری ٦ی ئابی ٢٠١٧ تیمی روانگە فرص راهێنانی دوو رۆژەیان ئەنجامدا بۆ ئاوارەکان بەمەبەستی راهێنانیان و شارەزاییان لەپڕۆسەی گەڕان بە دوای کار و ئاشناکردنیان لەچۆنیەتی دەستکەوتنی کاری شایستە لە بازاردا.

مریەم زیرەک، راهێنەر و کارمەندی دەزگای روانگە گوتی '' ئامانجی ئەم جۆرە راهێنانانە هاوکاری کردنی  ئاوارەکانی دانیشتووی کوردستانە، تاوەکو لە سەرپێی خۆیان بوەستن و بتوانن لە بازاری کاردا تواناکانیان بەگەڕبخەن و داهات بۆ خۆیان و خانەوادەکانیان وەدەستبهێنن.''

راهێنانەکان لە ناوەندی JRS بەڕێوەچوون و لە ماوەی دوو رۆژدا ٥٠ گەنجی ئاوارە بەشداریان تیاداکرد. راهێنانانەکان بریتییبوون لە چۆنییەتی داڕشتنی زانیاری کەسی (سیڤی)،خۆ تۆمارکردن لەماڵپەڕی فرص بۆ کاردۆزینەوە وچاوپێکەوتن لەگەڵ خاوەنکار بەشێوەیەکی پیشەگەریانە و لەگەل چۆنییەتی هەڵسوکەوتکردن و ئاکاری کار''

یەکێک لە بەشداربووان بە گرنگیەوە باسی لە راهێنانەکە کرد و گوتی '' ئەم جۆرە راهێنانانە بۆ ئێمە گرنگن و فێرمان دەکەن لە چۆنییەتی نوسینی زانیاری کەسی (سیڤی) و رێگاکانی دۆزینەوەی کار، کە لە ئیمڕۆی بازاڕدا گرنگی تایبەتی خۆی هەیە''

دەزگای روانگە لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦ پڕۆژەی فرص بەناوی روانگە فرص لە سەرتانسەری عێراق و کوردستان بەڕێوەی دەبات بەمەبەستی بەیەکەوەگەیاندنی کارخواز و خاوەنکار و راهێان بۆ گەشەپێدانی لاوان و کارخواز و خاوەنکاران. پڕۆژەی روانگە فرص لەلایەن دامەزراوەی مایکرۆسۆفت و ریکخراوی نێودەوڵەتی سێلەتیک پشتگری دەکرێت. تەنهالەساڵی ٢٠١٦ ژمارەیئەوکەسانەیلەپڕۆژەیروانگەفرصسودمەندبوونبریتیبوونلە ٢٢٣ هەزارو ٨٣١ کەس،کەزۆربەیان توێژی لاوانبوون.