لەلایەن زانکۆ و پەیمانگای نۆلج و پەیمانگای گەشە ١٥ كورسی خوێندن كرایە دیاری بۆ قوتابییانی پرۆژەی زانکۆی دڵخوازم.
دیارییەکان لە ڕێگەی تیر و پشکێکی ئاشکرا و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی زانکۆ و پەیمانگای نۆلج و پەیمانگای گەشە لە نووسینگەی سەرەکی دەزگای روانگە ئەنجام درا.
ناوی ١٥ قوتابی بەشداربووی پڕۆژەی زانکۆی دڵخوازم هەڵبژێردرا بۆ خوێندن لە ناو زانکۆ و پەیمانگان كە دەتوانن بەبێ بەرامبەر خوێندنی زانكۆ و پەیمانگا تەواوبكەن.